ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاره سبه‌ی كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێی چه‌ند پرسێك، ئه‌وه‌ش به‌بێ به‌شداری ئه‌ندامانی پارتی و چه‌ند لایه‌نێكی تر، بۆیه گومانده‌كرێت ژماره‌ی یاسایی ئه‌ندامان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بن.
به‌پێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) نێردراوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 9ی نیسان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌مال مه‌ولود، به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌وه‌كاله‌ت بۆ كاروباری دارایی، ئه‌نجومه‌ن كۆده‌بێته‌وه بۆ كاركردنه‌وه‌ی لیژنه‌كان و تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراوی پیترۆدۆلار بۆ كه‌ركوك.
جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به‌وه‌كاله‌ت بۆ كاروباری دارایی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به نامه‌ی مۆبایل ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌كه".
به‌بڕوای مه‌ولود، ئه‌گه‌ری هه‌یه رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ دانیشتنه‌كه ئاماده نه‌بن، ئه‌وه‌ش به چه‌ند هۆكارێك، له نێویاندا "فره بۆچونی ئه‌ندامانی پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی به‌شداریكردن".
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به نامه‌ی مۆبایل ئاگاداركراونه‌ته‌وه
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له دوایین هه‌وڵدا 18ی شوباتی ئه‌مساڵ، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای جارێكی‌تر نه‌یتوانی كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدات و شكستیهێنا به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه، له نێویاندا یه‌كێتی و پارتی كه رێكنه‌كه‌وتن.
عیرفان كه‌ركوكلی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كوتله‌ی برایه‌تی / توركمانی كه زیاتر له ساڵێكه له هه‌ولێره و به‌نزیك له بۆچونه‌كانی پارتی هه‌ژمارده‌كرێت به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هیچ زانیارییه‌كمان نیه له‌سه‌ر ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه و ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه، چاره‌سه‌ریش به‌و شێوه‌یه نابێت و پێویسته هه‌موان بگه‌نه رێككه‌وتنی سیاسی به‌ر له دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن".
كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، زیاتر له ساڵێكه په‌كیكه‌وتووه به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی پارتی بۆ كه‌ركوك به پاساوی نائاسایی دۆخی پارێزگاكه.
محه‌مه‌د خزر، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كوتله‌ی عه‌ره‌بی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌ندامانی عه‌ره‌بی به‌شداری ده‌كه‌ن له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، چونكه گرنگه بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه، جگه له‌وه‌ش پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ژماره‌یه‌ك پێشنیار پێشكه‌شده‌كات ده‌رباره‌ی پرۆژه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن".
ئەنجومەنی پارێزگا كە لە 41 ئەندام پێكدێت، 26 ئەندامی لە لیستی برایەتییە (كورد)، توركمان بە هەردوو مەزهەبی شیعە و سوننە نۆ ئەندام و پێكهاتەی عەرەبیش شەش ئەندامیان هەیە.
له نێو كوتله‌ی برایه‌تیدا، پارتی خاوه‌نی زۆرترین ئه‌ندامه، به‌دوای ئه‌ودا یه‌كێتی و ئینجا یه‌كگرتوی ئیسلامی و كریستیان دێت.
پێویسته هه‌موان بگه‌نه رێككه‌وتنی سیاسی به‌ر له دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن
ره‌عد روشدی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كوتله‌ی خزمه‌تی توركمانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نه دوای په‌ككه‌وتنی له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه".
پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و حزبه سیاسییه‌كان، له‌سه‌ر چه‌ندین پرس ناكۆكییان هه‌یه، به تایبه‌ت له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك و پێشمه‌رگه كشانه‌وه، له‌ئه‌نجامی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ریفراندۆم.
یه‌كێتیی كه له‌وكاته‌وه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكی له‌ده‌ستدا، دوای ده‌یان هه‌وڵی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، پارتی و حكومه‌تی ناوه‌ندی نه‌یتوانی ئه‌و پۆسته به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
دواین هه‌وڵه‌كانی یه‌كیتی له چه‌ند مانگی رابردودا، به‌ستنه‌وه‌ی پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك بوو به پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، به‌ڵام پارتی دیموكرات كه توانای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌ی هه‌یه، ئه‌و مه‌رجه‌ی یه‌كێتی قبوڵنه‌كرد.