له‌نێو بازاڕی قه‌زای دوزخورماتوو به ده‌ستڕێژی گوله ژنێكی 52 ساڵ كوژرا، ژنه‌كه ئێرانییه و بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێته‌وه.
روداوی كوشتنه‌كه كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه 11ی نیسان له‌نێو بازاڕی گه‌وره‌ی قه‌زاكه رویدا، ژنه‌كه خاوه‌نی چوار منداڵه و هه‌ر چواریان كچن، هاوسه‌ره‌كه‌ی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌كدار بووه و له شه‌ڕی داعشدا كوژراوه، به‌پێی پۆلیسی دوزخورماتوو.
عه‌مید حسێن عه‌لی، بەڕێوهبەرى پۆلیسی قەزاكه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به چه‌ك كوژراوه، تۆمه‌تباری سەرەکى کوشتنى ژنەکە باوکی مێردەکەیەتى، تائێستا ئێمە خەریکى بەدواداچونین لەم روداوە".
ژنه كوژراوه‌كه (زه‌هرا ئه‌بو فه‌زڵ) ئێرانییه و له 2003ه‌وه هاتۆته عیراق دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ عه‌دنان محه‌مه‌د خه‌ڵكی شاری دوزخورماتوو كردووه و هه‌ر له‌م قه‌زایه پێكه‌وه ژیاون.
هاوسه‌ره‌كه‌ی زه‌هرا، له‌نێو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌كدار بووه و سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شه‌ڕی داعشدا كوژرا، به‌پێی وته‌ی پۆلیس.
"ئێستا خەریکى گفتوگۆکردنین لەگەڵ چوار كچه‌كه‌ی زه‌هرا و تەواوى خێزانەکه‌ی، بۆ دۆزینەوەى هۆکاری كوشتن و دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كه"، عه‌مید حسێن وایوت.
ئێستا خەریکى گفتوگۆکردنین لەگەڵ چوار كچه‌كه‌ی زه‌هرا و تەواوى خێزانەکه‌ی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و ژنه كه گه‌یه‌نرابووه نه‌خۆشخانه گیانیله‌ده‌ستدابوو، ته‌رمه‌كه‌مان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرد".
به‌پێی وته‌ی كه‌سانی ئاگادار له روداوه‌كه، ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی نیسان، ره‌وانه‌ی وڵاتی ئێران ده‌كرێته‌وه.