ده‌سته‌ی نه‌زاهه له كه‌ركوك، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێنج موڵكی بۆ حكومه‌ت راگه‌یاند به به‌های سێ ملیار دینار، دوای به‌كارهێنانیان به زیاده‌ڕۆیی بۆ بنیاتنانی كۆگا و دوكان.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له ده‌سته‌ی نه‌زاهه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی نیسان ئاشكرایكرد، ئۆفیسی كه‌ركوك ده‌سته‌كه‌یان توانیویه‌تی پێنج موڵك بۆ ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه، كه به‌هاكه‌یان سێ ملیار دینار تێده‌په‌ڕێنێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه دوو له‌و موڵكانه یاریگا و كۆگا و دوكانی بازرگانییان له‌سه‌ر بنیاتنرابوو، له‌كاتێكدا زه‌وییه‌كان موڵكی وه‌زاره‌تی دارایی بون، له شاره‌وانی چواری پارێزگای كه‌ركوكیش سێ موڵكی تری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه بۆ باڵه‌خانه و دوكان.
ئه‌و دۆسیه‌یه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و بڕیاردراوه به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له‌و زیادهڕۆییهدا.
پێشتر و له مانگه‌كانی ئایار و ئابی 2018دا، ده‌سته‌ی نه‌زاهه سێ موڵكی تری له كه‌ركوك گه‌ڕانده‌وه بۆ حكومه‌ت كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو، ئه‌وه‌ش به به‌های زیاتر له پێنج ملیار دیناری عیراقی.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی تری ده‌سته‌ی نه‌زاهه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه، له ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا، 66 كه‌س به تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆی بۆ سه‌ر زه‌وی شوێنه‌وار ده‌ستبه‌سه‌ركراون، كه موڵكی حكومه‌ت بون.
ئه‌و تۆمه‌تبارانه، وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه، به زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر زه‌وی شوێنه‌واری و هه‌روه‌ها له كه‌ناری روباری خهوسهری موسڵ، كۆگا و شوێنی فرۆشتنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستی بیناسازی.
هه‌ر له نه‌ینه‌وا و له سه‌ره‌تای نیسانی ئه‌مساڵ، 44 تۆمه‌تباری تر له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌وه دهستبسهركراون، به‌هۆی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر زه‌وی حكومه‌ت.