هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی 36 به‌ندكراو كه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعشدا له سنوری كه‌ركوك ده‌ستگیركرابون، به دوو قۆناغ بۆ كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێننه‌وه، قۆناغی یه‌كه‌می راده‌ستكردنه‌كه به نهێنیی و به رێككه‌وتنی نێوان لێپرسراوانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی و راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك بووه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوو سه‌رچاوه بۆ (كه‌ركوك ناو).
12 به‌ندكراوی عه‌ره‌ب له شوباتی ئه‌مساڵ وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م، به‌ڵام به نهێنیی و دور له چاوی راگه‌یاندنه‌كان بۆ كه‌ركوك گه‌ڕێنرانه‌وه، پێنجشه‌ممه 11ى نیسان، 24 به‌ندكراوی تر به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆمار (ئاراس شێخ جه‌نگی برازای جه‌لال تاڵه‌بانی) گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ كه‌ركوك و هه‌ندێكیان دواتر ئازادكراون.
ره‌مله حه‌مید، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک و ئه‌ندامى لیژنه‌ى گه‌ڕان به‌دواى به‌ندکراوانی عه‌ره‌ب، به (که‌رکوک ناو)ى وت "پێنجشه‌ممه 11ی نیسان، 24 به‌ندكراو له سلێمانییه‌وه گه‌یه‌نرانه باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوك و راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك كرانه‌وه".
ره‌مله حه‌مید، وتی "ئێمه وتومانه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى ده‌کرێت بۆ ئازادکردن یان گواستنه‌وه‌ی به‌ندکراوه‌کان به ئاشکرابکرێت و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى که‌رکوکه‌وه به فه‌رمى ئه‌نجامبدرێت، نه‌ك به‌نهێنی وه‌ك ئه‌و 12 كه‌سه‌ی پێشتر ئازادكران، بۆ ئه‌وه‌ى له دواڕۆژدا هیچ که‌س و لایه‌نێک وه‌کو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌کارینه‌هێنن".
راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و 24 به‌ندكراوه، به ئاماده‌بونى ئیسماعیل حه‌دیدى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆماری عیراق و كه‌سایه‌تی دیاری عه‌ره‌ب له كه‌ركوك، ئاراس شێخ جه‌نگی، نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆمار و لێپرسراوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له نێویاندا سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى که‌رکوک و نوێنه‌رى پارێزگارى که‌رکوک، ئه‌نجامدرا.
به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌ندكراوانه له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی داعش (2014 - 2017) كاتێك له نێو لێشاوی ئاواره‌كانه‌وه له قه‌زای حه‌ویجه 55كم باشوری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك و ده‌هاتنه كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی ده‌ستگیركراون، به‌شێكیشان هه‌ر له‌نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی. ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بونى به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمی، وه‌ك ئه‌وه‌ی رمله حه‌مید ئه‌ندانی لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای به‌ندكراوانی عه‌ره‌ب جه‌ختیلێكرده‌وه.
ئه‌و لیژنه‌یه له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر دروستبووه، دوای ژماره‌یه‌ك خۆپیشاندانی فراوانی كه‌سوكاری بێسه‌رشوێنان و ده‌ستگیركراوان.
ره‌مله وتی "له‌نێو به‌ندكراوه‌كان هه‌یه به مادده‌ى 4ی تیرۆر داواكراوه، دواى وردبینى له دۆسییه‌کانیان ره‌وانه‌ى دادوه‌رى لێکۆڵینه‌وه‌یان ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك تاوانباره و ده‌ستى سوره به خوێنى هاوڵاتییان دادگایی‌بکرێت و ئه‌وه‌شى بێتاوانه بڕیارى ئازادکردنى له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو) كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌وه وه‌ریگرتووه، به‌ر له دوو مانگ و نیو، برایه‌کى راکان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ڵ 11 که‌سى دیکه له زیندانه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه به هه‌وڵى تاکه‌که‌سى راكان سه‌عید و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی یه‌كێتی راده‌ستى ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى که‌رکوک كرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه دوور له چاوى راگه‌یاندنه‌کان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامدرا.
سه‌رچاوه‌كه وتی "به‌شێك له ده‌ستگیركراوه‌كان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك ئازادكراون"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوه‌كانیان بكات.
دوای ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای به‌ندكراوانی عه‌ره‌ب و كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه، بڕیاردرا ئه‌و هه‌وڵه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی و ئاشكرابكرێت.
به‌ر له هێرشی داعش بۆ عیراق، پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب به‌رده‌وام ناوی 400 به‌ندكراویان له كۆبونه‌وه‌كاندا راده‌ستی هه‌ردوو ئاسایشی یه‌كێتیی و پارتی ده‌كرد كه ئه‌وكات باره‌گاكانیان له كه‌ركوك بون و داوای ئازادكردنیان ده‌كردن، هه‌رچه‌نده ئاسایش بونی ئه‌و 400 ناوه‌ی له زیندانه‌كانی خۆیی و هه‌رێمی كوردستان ره‌تده‌كرده‌وه.
غازى که‌رکوکى، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی که‌رکوکی یه‌کێتیی نیشتیمانیی كوردستان، ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ئازادکردنی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی عه‌ره‌بی ده‌ستبه‌سه‌ر که پێشتر ده‌ستگیرکراون "له‌لایه‌ن دژه تیرۆری یه‌کێتییه‌وه، شتێکی تازه نییه و له رابردوشدا ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه راده‌ست کراونه‌ته‌وه"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و 12 كه‌سه‌ی له شوباتی ئه‌مساڵ ئازادكران.
ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رێکه‌وتنه‌که به‌و شێوه‌یه نییه ته‌نیا له نێوان یه‌کێتیی و ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی بێت، به‌ڵکو حکومه‌تی عیراق خۆیشی له‌و نێوه‌نده‌دایه و به ئاگاداری حکومه‌تی عیراق كاره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌وانه‌شی که ده‌ستگیرکراون به بڕیاری دادگا ده‌ستگیرکراون".