به‌ندكراوێكی ئافره‌ت له قه‌زای داقوق هه‌ڵهات، به‌هۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی قه‌زاكه و ئه‌فسه‌رێك و هه‌شت كارمه‌ندی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركران.
به‌ندكراوه ئافره‌ته‌كه شه‌وی چوارشه‌ممه 10ی نیسان له‌ماڵی موختاری گه‌ڕه‌كێكی قه‌زاكه هه‌ڵاتووه، دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی داقوق، نه‌یتوانیوه ئه‌و ئافره‌ته بۆ گرتوخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كه‌ركوك بگوازێته‌وه.
سەرچاوەیەک كه لێپرسراوێتی هه‌یه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی قه‌زای داقوق، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 10ی نیسان لە بازگەى باشورى قەزای داقوق، دواى لێکۆڵینەوە لەسەرنشینانی پاسێکی گەشتوگوزار کە بەرەو هەرێمی کورستان دەڕۆیشت، دوو گومان‌لێکراو لەلایه‌ن پولیسى فیدراڵییەوە بەناسنامەی ساختەوە دەستگیرکران کە یەکێکیان ژن بووە، باشان رادەستى هۆبەى نەهێشتنى تاوانى داقوق کرا".
وتیشی "بەهۆی ئەوەی شەو بووە و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی داقوق نەیانتوانیوە ژنەکە رەوانەی گرتوخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كه‌ركوك بکەن، ئه‌و به‌ندكراوه‌یان لە ماڵی موختارێک خه‌واندووه، به‌ڵام له‌نیوه‌شه‌ودا ماڵی موختاره‌كه‌ی جێهێشتووه و هه‌ڵاتووه".
بەهۆی ئەوەی شەو بووە و نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی داقوق نەیانتوانیوە ژنەکە رەوانەی گرتوخانه‌ی گرتن و گواستنه‌وه‌ی كه‌ركوك بکەن
به‌هۆیه‌وه، بەڕێوەبەری نەهێشتی تاوانی داقوق، ئه‌فسه‌رێك و هه‌شت كارمه‌ند بۆ لێكۆڵینه‌وه ده‌ستگیركران، هه‌ر به‌پێی سه‌رچاوه‌كه.
26ی كانونی دوه‌می 2019، تۆمه‌تبارێك به كوشتن و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان و دزیی، له بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا له باكوری شاری كه‌ركوك له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا هه‌ڵات، دوای ماوه‌یه‌ك له پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیركرا، كاتێك هه‌وڵیده‌دا بچێته توركیا.
به‌هۆیه‌وه له 17ی ئازاردا، دادگای سه‌ربازیی دووی نه‌ینه‌وا، به‌ڕێوه‌به‌رێكی پۆلیسی ره‌حیماوا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی حوكمدا.