دوو وانه‌ی ته‌واوی زانكۆكانی عیراق جگه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێن به وزاری، ئه‌وه‌ش به‌پێی بڕیاری وەزارەتی خۆێندنی باڵای عیراق، كه به‌پێی بڕیاره‌كه ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كانی ئه‌و دوو وانه‌یه‌ی زانكۆی كه‌ركوك له موسڵ وردبینیان بۆ ده‌كرێت.
بڕیاره‌كه كه ئاراسته‌ی ته‌واوی زانكۆكان له‌وانه‌ش زانكۆی كه‌ركوك كراوه، ترس هه‌یه كێشه بۆ خوێندكارانی كورد دروستبكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكیان ناتوانن به زمانی عه‌ره‌بی وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بده‌نه‌وه و له‌كاتێكدا وردبینی ده‌فته‌ره‌كان له موسڵ ئه‌نجامده‌درێت.
عومەر ئینجە، یاریده‌ده‌ری سەرۆكی زانکۆی کەرکوک به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌وه بڕیاری وه‌زاره‌ته و ئاراسته‌ی ته‌واوی زانکۆکانی عیراق کراوه، لە بڕیارەکەدا هاتووە پێویستە لەهەر بەشێکی زانکۆ دوو وانە بکرێت بە تاقیکردنەوەی وزاریی و دەفتەری تاقیکردنەوەکانیش لە موسڵ وردبینیان بۆ بكرێت".
وتیشی "ئێمه پێمانوایه ئەمە بۆ بەشێک لە خوێندکارانی کورد کێشەیه، چونکە بەشێکیان ناتوانن بە عەرەبی وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە و له زانكۆی موسڵیش مامۆستای پێویست نییه تا بتوانێت به كوردی بخوێنێته‌وه و تێبگات".
ئەمە بۆ بەشێک لە خوێندکارانی کورد کێشەیه، چونکە ناتوانن بە عەرەبی وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ساڵی رابردوش، ئه‌م بڕیاره درا، به‌ڵام زانكۆی كه‌ركوك پرسه‌كه‌ی به جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كه چاره‌سه‌ر كرد.
عومه‌ر ئینجه وتی "وەک سەرۆکایەتی زانکۆی کەرکوک لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لیژنه‌یه‌ک لە نێوان مامۆستایانی زانکۆی کەرکوک و موسڵ دروستبکەین، بۆ ئەوەی ئەو مامۆستایانه بە هاوبەشی وردبینی بۆ وەڵامی پرسیاری خوێندکارەکان بکەن بە تایبەت خوێندکارە کوردەکان".