حکومەتی عیراق بڕی 450 ملیار دیناری وه‌كو به‌شه بودجه‌ی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی پارێزگاكه كردووه، به‌ڵام ئه‌و بڕه چاوه‌ڕێی بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خه‌رجكردنی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌و بڕه پاره‌یه كه به‌شێكی بودجه‌ی 2019ی پارێزگای كه‌ركوكه، هه‌فته‌كانی رابردوو ئاراسته‌ی كه‌ركوك كراوه و هێشتا بڕیاری خه‌رجكردنی نه‌دراوه بۆ پڕۆژه‌كان.
ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە (کەرکوک ناو)ی وت "ئه‌و 450 ملیار دیناره، وەک بوجەی گشتی ساڵانەی پارێزگاکان ره‌وانەی کەرکوک كراوه، به‌ڵام نازانین جگه له‌و بڕه حكومه‌تی عیراق چه‌ند پاره‌ی تری ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی پارێزگاكه كردووه".
ئه‌و 450 ملیار دیناره، وەک بوجەی گشتی ساڵانەی پارێزگاکان ره‌وانەی کەرکوک كراوه
وتیشی "ئەو سەرچاوانەی کە رونن و بەغدا پارەکەی ناردووه، بریتیە لە 80 ملیار دینار لە پارەی پەرەپێدانی هەرێمەکان، 63 ملیار دیناری تەرخانکراوە بۆ بوجەی پترۆل دۆلار و 200 ملیار دینار کە وەزارەتی پلاندانان هەناردەی شارەکەی کردووە بە مەبەستی نەهێشتنی هەژاریی و رەوانەکردنی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەریان لە دەره‌وه‌ی وڵاتە".
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بڕی 51 ملیار دیناری پترۆدۆلاری كه‌ركوك كه لە بانکێكی هەرێمە، پێده‌چێت به‌منزیكانه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ر به وته‌ی ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری.
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنه‌ی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەشە بوجەی گشتی پارێزگاكان لە بوجەی گشتی عیراق بڕی دوو تریلیۆن دینارە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمه تا ئێستا لە کۆی گشتی پارێزگاکانی عیراق تەنیا پارێزگای سه‌لاحەدین پارەی تەواوی لە بوجەی گشتی عیراق بۆ رەوانەکراوە".
به‌پێی وته‌ی ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، پشکی بوجەی پارێزگای کەرکوک له‌سه‌دا یه‌كی بوجەی عیراقه.
نوێنه‌رانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عیراق داوایان له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، بڕی ته‌واوی ئه‌و پارانه‌یان بۆ ئاشكرابكات كه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراوه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكیان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشووه.
دیلان غەفور، ئەندامێكی كه‌ركوك له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌وه‌ی ئێمه ئاگاداربین 450 ملیار دینار ره‌وانه‌كراوه، به‌ڵام هه‌ر بۆ دروستی ژماره‌كه نوسراومان بۆ وەزارەتی داریی عیراق کردووە تا به ژماره پێمانبڵێن، بەڵام تائێستا وەڵاممان نه‌دراونه‌توه".
"ته‌واوی ئەو پارانەی کە لە بوجەی گشتی عیراق رەوانەی کەرکوک دەکرێت دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بدات، ئینجا پارێزگاری کەرکوک مافی خەرجکردنی پارەکەی هەیە".
دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی آه‌و بڕه پارانه بدات، ئینجا پارێزگاری کەرکوک مافی خەرجکردنی پارەکەی هەیە
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی.
كۆبونه‌وه‌كه كه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه بوو له نێویاندا بودجه، هیچ بڕیارێكی تێدانه‌درا و رون نییه دانیشتنه‌كانی داهاتوو نیسابی یاسایی ته‌واوده‌كه‌ن یان نا تا بڕیاری خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارانه بدرێت كه‌ر ه‌وانه‌ی پارێزگاكه كراوه.
"ئەگەر ئەنجومەن نەتوانێت بڕی پارەی هەناردەکراوە بۆ کەرکوک پەسەندبکات، ئەوا پارێزگاری کەرکوک مافی خەرجکردنی پارەکەی نییە، ئەگەر پارێزگاری کەرکوکیش تاکلایه‌نانه هەڵسوکەوت بە پارەکەوە بکات ئەوا بانگهێشتی پەرلەمانی عیراقی دەکەین بە مەبەستی لێپێچینەوە"، دیلان غه‌فور وایوت.