له قاتی دووه‌می خانویه‌كی دوو ژوری جه‌نجاڵدا، مه‌روان تاهیر توند باوه‌ش به دوو كچه بچوكه‌كه‌یدا ده‌كات و ماچیان ده‌كات، دیاری‌یان پێده‌دات و ده‌ست به‌سه‌ر قژیاندا ده‌هێنێت، ده‌ڵێت "ئه‌مه‌یه خۆشترین ساتی من".
ئه‌و به‌رله‌وه‌ی به دیده‌نی كچه‌كانی بگات، له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه له‌به‌رده‌م خانووه‌كه‌دا ده‌پشكنرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و ناسنامه‌یه‌ی لێوه‌رده‌گرن كه تایبه‌ت به‌گه‌یشتن به‌و دوو ژوره بۆی دروستكراوه، ئینجا رێی پێده‌درێت به‌ره‌و قاتی سه‌ره‌وه‌ی خانووه‌كه بڕوات.
مه‌روان له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی به قادرمهكهدا چاو له كچه‌كانی ده‌گێڕێت، له‌نێو لانیكه‌م 100 منداڵدا ده‌یاندۆزێته‌وه و توند باوه‌ش به‌یه‌كدا ده‌كه‌ن.
چوار ساڵه مه‌روان به‌مشێوه‌یه و مانگی دووجار، هه‌ردوو كچه‌كه‌ی هه‌رجاره و بۆ ماوه‌ی كاتژمێر و نێوێك ده‌بینێت. دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014ه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆوه و دوای بێنهوبردهیهكی زۆر له دادگا له ساڵی 2015ه‌وه ده‌توانێت له‌و خانووه‌دا به‌یه‌كتر شادببنه‌وه.
ئه‌و خانووه تاكه شوێنی ئاشنابونهوهی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ركوكه به باوكیان، دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كانیان.
رێکخراوى ده‌نیز بۆ ئافره‌تانى تورکمان، خۆبه‌خشانه ئه‌و دوو ژوره‌ی ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و دیده‌نییه به چاودێریی و ئاگاداری دادگا.
به‌پێی مادده‌ی 57 له یاسای باری كه‌سێتی عیراق، دایك و باوك دوای جیابونه‌وه‌یان ده‌توانن به‌ڕێككه‌وتن، شوێن و كاتی بینینی منداڵ دیاریبكه‌ن، به‌ڵام له حاڵه‌تی رێكنهكهوتندا دادوه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌دات، ئه‌وه‌ش به‌پێی ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌و پێویستی بۆ دایك و باوك.
مانگانه 500 باوك سه‌ردانی رێكخراوی ده‌نیز ده‌كه‌ن بۆ بینینی منداڵه‌كانیان، ئه‌و منداڵانه زۆرینه‌یان ئه‌وانه‌ن دادوه‌ر كات و شوێنی بینینه‌كه‌ی دیاریكردووه.
مه‌روان، به چرپه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كچه‌كانی ده‌كرد، وتی "شوێنه‌كه ناچارییه، زۆر قه‌ره‌باڵغه، ئه‌وه‌تا ناتوانم به ئاره‌زوى خۆمان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم قسه بكه‌ین".
شوێنه‌كه زۆر قه‌ره‌باڵغه، ئه‌وه‌تا ناتوانم به ئاره‌زوى خۆمان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم قسه بكه‌ین
رزگار ئه‌حمه‌د، ئه‌ویش بۆ بینینی منداڵه هه‌شت ساڵانه‌كه‌ی هاتبوو، داوایكرد یاسای باری كه‌سێتی هه‌رێمی كوردستان له كه‌ركوك جێبه‌جێبكرێت، كه منداڵان ده‌توانن به شه‌و لای باوك و دایكیشان بمێننه‌وه هه‌ركات بیانه‌وێت.
"منداڵه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ژیت، ته‌نیا ده‌توانم لێره بیبینم"، رزگار زیاتر وتی "به‌ڵام من ده‌مه‌وێت هه‌فته‌ی شه‌وێكیش لای من بێت، ده‌مه‌وێت دادگا ئه‌مه بكات"، رزگار له‌وه‌ته‌ی جیابۆته‌وه نه‌یتوانیوه یه‌ك شه‌و منداڵه‌كه لای بمێنێته‌وه.
"منداڵه‌که‌م له‌کاتى بینینم داوام لێده‌كات پێكه‌وه بچین له ماركێتێكی ده‌ره‌وه شتی بۆ بكڕم، به‌ڵام پاسه‌وانه‌كان رێگه‌ناده‌ن"، به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌و رێكخراوه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له دادگاوه بۆیان هاتووه و به نوسراو به بیناكه‌دا هه‌ڵواسراوه، باوكان ته‌نیا ده‌توانن له‌ناو بیناكه‌دا منداڵه‌كانیان ببینن.
هه‌روه‌ها ده‌بێت باوكان كارتی ره‌زامه‌ندی یه‌كتر بینینه‌كه‌یان پێبێت، له‌حاڵه‌تی مشت‌ومڕ پۆلیس ئاماده‌ده‌بێت، له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غكردنی وێنه‌گرتن له‌ناو بیناكه و ده‌ره‌وه‌ی.
رێكخراوی ده‌نیز بۆ ژنانی توركمان، خۆی له نهومی یه‌كه‌می خانوهكهدایه كه نزیكه‌ی 300 مه‌تره له گه‌ڕه‌كی تسعین، نهومی دووه‌م، تایبه‌تكراوه به بینینی باوكان و منداڵه‌كانیان.
سه‌بیحه عه‌لى، نه‌نكی یه‌كێك له منداڵه‌كان، له ژورێكی خانووه‌كه چاودێری منداڵی كچه‌كه و باوكی ده‌كرد كه بۆ یه‌كتربینین له‌وێ بون، ئه‌و وتی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ک رازی نیم نه‌وه‌که‌م بۆ دوو خوله‌كیش بگه‌ڕێته‌وه لاى باوکى، له‌به‌رئه‌وه‌ى کچه‌که‌م که منداڵى بوو دواى چل رۆژ دایک و براى زاواکه‌مان، کچه‌که‌میان و فڕیدایه ماڵى خۆمان و منداڵه‌که‌یان برد".
به‌گشتی داوای باوكان ئه‌وه‌یه یاساكان ئاسانكاریی بكات تا باوكان بتوانن كاتی زیاتر منداڵه‌كانیان ببینن و هه‌فتانه شه‌وێك یان زیاتر لایان بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و دایكانه‌ی له رێكخراوه‌كه بون دژایه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كرد.
شه‌یما خالید، دایکى یه‌کێک له منداڵه‌کان، به (که‌رکوک ناو)ى وت "من داواکارم دادگا بڕیاره‌کان توندتر بکات، بۆ ئه‌وه‌ی باوکان نه‌توانن به بیانوى ئه‌وه‌ی نه‌نك و داپیریان ده‌یانه‌وێت رۆڵه‌كه‌یان ببینن، منداڵه‌كان ببهنهدهرهوهی بیناكه".
من داواکارم دادگا بڕیاره‌كان توندتر بکات
رێکخراوى ده‌نیز، ده‌ڵێت له‌ساڵی 2003ه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان له‌گه‌ڵ دادگا دروستكردووه، سه‌ره‌تا 10 باوك له‌وێ منداڵه‌كانیان ده‌بینی ئێستا 500و له ته‌واوی پێكهاته‌كانیش.
رێكخراوه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت مافی بینین بۆ هه‌موو باوكه‌كان فه‌راهه‌م بكات، كاتی بۆ باوكه‌كان دیاریكردووه، رۆژانه‌ش مامه‌ڵه‌ی باوكێك بۆ دوو باوك زیادده‌كات.
قه‌درییه زیائى، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه‌كه وتی "هه‌موو رۆژانى شه‌ممه‌یه‌ك، له‌گه‌ڵ هه‌موو یه‌كی مانگ و 15ی مانگێك له كاتژمێر نۆ بۆ 12 ده‌رگای رێكخراوه‌كه كراوه‌یه".
ئه‌و خانووه ته‌نیا هه‌واڵی ناخۆشی تیا نییه، به‌پێی ئامارێكی رێكخراوه‌كه 19 خێزان دوای ده‌یان كێشه و گرفت په‌یوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بۆته‌وه و توانیویانه به‌ڕێككه‌وتن له ده‌ره‌وه‌ی بیناكه كات و بینینی منداڵه‌كان رێكبخه‌ن.