"هه‌شت زیندانی به ڕوتی راوهستێنرابون، چوار پاسه‌وان به سه‌تڵ ئاویان پێدادهكردن و دواتر خستیانن به زه‌ویدا، یه‌ك له دوای یه‌ك قاچی زیندانییه‌كانیان به‌رزكرده‌وه و پێیه‌كانیان به حه‌بلێك به‌سته‌وه كه له‌سه‌ر دارێك جێگیركرابوو، تا توانای جوڵاندنی پێیه‌كانیان نه‌بێت، ئینجا هه‌ر زیندانییه‌ك بۆ 15 خولهك به به‌رده‌وامی به بۆری پلاستیكی له‌ژێر پێیه‌كانیان ده‌درا"، ئه‌وه گێڕانه‌وه‌ی زیندانییه‌ك بوو له موسڵ.
ئه‌و زیندانییه، دوای ئازادبونی له گرتوخانه‌ی فه‌یسه‌ڵییه له سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵدا، باسی شێوازه‌كانی ئه‌شكه‌نجه‌دانی بۆ رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ باسكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت، له‌به‌ر پاراستنی ژیانی.
هیومان رایتس وۆچ له راپۆرتێكدا كه 18ی نیسان بڵاویكرده‌وه، لێپرسراوانی باڵای حكومه‌تی عیراقی تۆمه‌تبارده‌كات به پشتگوێخستنی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌باره‌ی دۆخی زیندانییانه‌وه هه‌یه، به‌وپێیه‌ش هێشتا ئه‌شكه‌نجه‌دان به‌رده‌وامی هه‌یه.
رێكخراوه‌كه له‌رێی زیندانییه‌كی پێشتره‌وه، چۆته نێو ورده‌كاریی جۆری ئه‌شكه‌نجه‌ی زیندانییان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون.
ئه‌و زیندانییه ده‌ڵێت له شه‌وێكی زیندانییكردنیدا، پاسه‌وانه‌كان له شوێنی خۆی بردویانه‌ته ده‌ره‌وه بۆ به‌شێكی تر له پشت ده‌رگایه‌كی ئاسنه‌وه كه له زیندانییه‌كانی تر دابڕاو بووه. ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی هیومان رایتس وۆچ هاوشێوه‌ی وه‌سفی ئه‌و شوێنه‌یه پێشتر ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بۆ رێكخراوه‌كه باسیانكردووه.
هه‌ر زیندانییه‌ك بۆ 15 خولهك به به‌رده‌وامی به بۆری پلاستیكی له‌ژێر پێیه‌كانیان ده‌درا
زیندانییه‌كه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌و به‌شه‌دا بینیویه‌تی، باسی هه‌شت زیندانی ده‌كات به روتی ئه‌شكه‌نجه‌دراون و ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی ئاویان پێداكرا، هه‌ریه‌كه‌یان بۆ 15 خولهك له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانه‌وه له‌ژێر پێیان ده‌درا، دوای لێدان و هه‌ر له‌وێدا شه‌ش زیندانی ددانیان به‌وه‌دانا په‌یوه‌ندییان هه‌بووه به داعشه‌وه، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له دانپێدانانه‌كه‌دا بڵێن بۆ ماوه‌ی چه‌ند له‌گه‌ڵ داعش بون.
پاسه‌وانه‌كانی زیندان، جۆره ئهشكهنجهیهكیان به‌كارهێناوه كه هاوشێوه‌ی خنكاندیان بووه به ئاو، بۆ ئه‌وانه‌ی دانیان به‌هیچدا نه‌ناوه، به‌وته‌ی ئه‌و زیندانییه، دواتر پێنج له پاسه‌وانه‌كان و ئه‌فسه‌رێك، هه‌ریه‌كێك له زیندانییه‌كان كه رووت بون، به نه‌قاله‌ی پرته‌قاڵییه‌وه به‌سترانه‌وه و تا ئه‌و ئاسته‌ی قاچیان گه‌یشته سه‌رووی سه‌ریان به‌رزكرانه‌وه و ده‌موچاویان به پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆ داپۆشرا، دواتر ئاو خرایه سه‌ر ده‌میان و بۆ پێنج خولهك به بۆری پلاستیكی لێیان ده‌درا.
ئه‌و زیندانییه ده‌ڵێت دواتر پاسه‌وانه‌كان ده‌ستی زیندانییه‌كانیان له پشته‌وه به‌ست، له‌رێی قولاپێكهوه به سه‌قفه‌كه‌وه هه‌ڵواسران بۆ نزیكه‌ی كاتژمێرێك، به‌وهۆیه‌وه تا كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یان هه‌موو زیندانییه‌كان دانپێدانیان لێوه‌رگیراو و بۆ زیندانه‌كه‌یان گه‌ڕێندرانه‌وه.
دوای كاتژمێرێك له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی، وه‌ك زیندانییه‌كه باسیكرد، كاتێك له‌گه‌ڵ 12 زیندانی تردا بووه له به‌شه‌كه‌ی خۆی، سێ بۆ چوار پاسه‌وان چونه‌ته ژوره‌وه و به پێڵاوه‌وه چونه‌ته سه‌ریان، كاتێك گۆرانیه‌كانی داعشیان وتۆته‌وه.
له گێڕانه‌وه‌كه‌یدا بۆ هیومان رایتس وۆچ، ئه‌و زیندانییه ناوی چوار ئه‌فسه‌ری گرتوخانه‌كه‌ی هێناوه، كه راسته‌وخۆ به‌شداربون له ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌كه‌دا.
هستی زیندانییه‌كانیان له پشته‌وه به‌ست، له‌رێی قولاپێكهوه به سه‌قفه‌كه‌وه هه‌ڵواسران بۆ نزیكه‌ی كاتژمێرێك
هیومان رایتس وۆچ له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه دوای چه‌ندین مانگ له راپۆرته‌كانی پێشتر ده‌رباره‌ی هه‌بونی ئه‌شكه‌نجه له گرتوخانه‌كاندا، حكومه‌تی عیراقی وه‌ڵامی دوو نامه‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ره‌نجامی رێكار و لێكۆڵینه‌وه‌كان.
له‌میا فه‌قیه، جێگری به‌رێوه‌به‌ری به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت له‌كاتێكدا حكومه‌تی عیراق راپۆرته‌كانیان پشتگوێبخات له‌باره‌ی هه‌بونی ئه‌شكه‌نجه‌وه به به‌ڵگه‌وه، سه‌یر نیه پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت، بۆیه پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران به جددی ئه‌و دۆسیه‌یه وه‌ربگرن.
هیومان رایتس وۆچ له مساڵدا دۆسیه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له گرتوخانه‌كان و ناوی ئه‌فسه‌رانی تێوه‌گلاوی له‌و دۆسیه‌یه ره‌وانه‌ی لێپرسراوانی عیراقی كردووه، له‌باره‌ی بهدواداچونهكانیشهوه كاتێك پرسیاری له وه‌زیری ده‌ره‌وه و پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه هیچ وه‌ڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای نیسانی ئه‌مساڵدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له وه‌ڵامی رێكخراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌كردووه ژماره‌یه‌ك له دادگاكانی عیراق، لێكۆڵینه‌وه‌ی له 275 سكاڵادا كردووه دژی لێكۆڵه‌ره‌وان تا كۆتایی 2018، له‌و ژماره‌یه 176 دۆسیه چاره‌سه‌ر كراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی رونیبكاتهوه دۆسیه‌كان ره‌تكراونه‌ته‌وه یان لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا كراوه، به‌ڵام هێشتا 99 دۆسیه‌ی تر یه‌كلایینه‌كراوه‌ته‌وه.
هیومان رایتس وۆچ داواده‌كات ده‌ستبه‌جێ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رێنمایی ده‌ربكه‌ن بۆ قه‌ده‌غه‌ی ئه‌شكه‌نجه و مامه‌ڵه‌ی خراپ.
لهما فه‌قیه ده‌ڵێت پێویسته حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بۆ خه‌ڵكی بسه‌لمێنێت جددیه له كۆتاییهێنان به ئه‌شكه‌نجه له گرتوخانهكانیدا، بۆ ئه‌وه‌ش رێكار و ئیجرائاتی به‌هێز بگیرێته‌به‌ر.