ده‌شتی حه‌ساری، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له چه‌ند كتێبێكی كه‌م و بینایه‌كی روخاوه‌وه ده‌ستیپێكرد، ئه‌مڕۆ خه‌ونه‌كه‌ی گه‌وره بوو، ئێستا بۆته دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین كتێبخانه‌ی حكومی له گونده‌كانی ناحیه‌ی شوان له كه‌ركوك.
ئه‌و گه‌نجه 25 ساڵه، له گونده‌كه‌ی خۆی "حه‌سار" سه‌ر به ناحیه‌ی شوان، به هەوڵ و ماندوبونی خۆیی و چه‌ند خۆبه‌خشێك كتێبخانه‌یه‌كی بچكوكی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه22ی نیسان به‌هه‌وڵی چه‌ند خۆبه‌خش، په‌رله‌مانتار و ئیداره‌ی كه‌ركوك به‌ڕه‌سمی وه‌كو كتێبخانه‌یه‌كی حكومی ناسێنرا.
ده‌شتی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سه‌ره‌تا بە هاوکاری چەند کەسێکی خۆبەخش بیناكه‌م نۆژه‌نكرده‌وه كه موڵكی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراقه، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن کتێبخانەی گشتی کەرکوکەوە فەرمانبەری بۆ دابینكرا و خه‌ونه گه‌وره‌كه‌م هاته‌دی كه به‌ڕه‌سمی ناساندن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌كه بوو".
به‌ڕه‌سمی ناساندنی كتێبخانه‌كه و كردنه‌وه‌ی هاوكات بوو له ساڵیادی ده‌رچونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به‌ناوی رۆژنامه‌ی "كوردستان" له22ی نیسانی ساڵی 1898 له قاهیره، له‌م رۆژه‌دا رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌رانی كورد، چالاكی جۆراوجۆر ده‌كه‌ن.
ده‌شتی حه‌ساری، وتی "ده‌مه‌وێت خزمه‌ت به گه‌نجانی گوندی حه‌سار بكه‌م، تا لێره بخوێننه‌وه و خۆیان به خوێندنه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن". ده‌شتی دوای هه‌وڵ و پێداگرییه‌كی زۆر به‌و شێوه‌یه خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهێنا.
كتێبخانه‌كه 300 كتێبی لێیه و به‌ڵێنی ئه‌وه به ده‌شتی دراوه كتێبی زیاتری بۆ دابینبكرێت.
له سنوری ناحیه‌ی شوان ئه‌و یه‌كه‌م گونده كه كتێبخانه‌ی تێدایه، ئه‌وه‌ش دوای هه‌وڵی به‌رده‌وامی ده‌شتی حه‌ساری.