ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تاوتوێی خه‌رجكردنی بودجه‌ی پترۆدۆلار ده‌كات، ئه‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه بڕیاره سێشه‌ممه 21ی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت و تیایدا بڕیارده‌رێكی نوێ بۆ ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردرێت.
به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كه كه كۆپییه‌كی ده‌ست (كه‌ركوك ناو) كه‌وتووه، بڕیاره له كاتژمێر 10ی به‌یانی به‌ڕێوه‌بچێت، تاوتوێی راسپارده‌كانی هه‌ردوو لیژنه‌ی دارایی و پڕۆژه‌كان تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی بودجه له پترۆدۆلار بكرێت.
كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاره پۆستی بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جێگیربكرێت، دوای ئه‌وه‌ی له 12ی ئایاری رابردووه ئه‌ڵماس فازڵ، بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌ن بۆ په‌رله‌مانی عیراق سه‌ركه‌وت.
له بڕگه‌یه‌كی تری دانیشتنه‌كه‌دا جارێكی تر لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌ن پێكده‌هێنرێته‌وه.
به‌پێی خشته‌كه، بابه‌كر سدیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كه ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ن بۆ كاروباری دارایی به سه‌ردانێك له به‌غدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "جه‌مال مه‌ولود، بابه‌كر سدیقی راسپاردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنه‌كه".
جه‌مال مه‌ولود، بابه‌كر سدیقی راسپاردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنی دانیشتنه‌كه
ئه‌و دانیشتنه بۆ تاوتوێكردنی بودجه‌ی پترۆدۆلار، له‌كاتێكدایه حکومەتی عیراق بڕی 450 ملیار دیناری وه‌كو به‌شه بودجه‌ی كه‌ركوك ره‌وانه‌ی پارێزگاكه كردووه، به‌ڵام ئه‌و بڕه چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خه‌رجكردنی له‌سه‌ر بدرێت.
ئه‌و بڕه پاره‌یه كه به‌شێكی بودجه‌ی 2019ی پارێزگای كه‌ركوكه، هه‌فته‌كانی رابردوو ئاراسته‌ی كه‌ركوك كراوه و هێشتا بڕیاری خه‌رجكردنی نه‌دراوه بۆ پڕۆژه‌كان.
پێشتر ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە (کەرکوک ناو)ی وت "ئەو سەرچاوانەی کە رونن و بەغدا پارەکەی ناردووه، بریتیە لە 80 ملیار دینار لە پارەی پەرەپێدانی هەرێمەکان، 63 ملیار دیناری تەرخانکراوە بۆ بوجەی پترۆدۆلار و 200 ملیار دینار کە وەزارەتی پلاندانان هەناردەی شارەکەی کردووە بە مەبەستی نەهێشتنی هەژاریی و رەوانەکردنی بۆ ئەو نەخۆشانەی کە چارەسەریان لە دەره‌وه‌ی وڵاتە".
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا بڕی 51 ملیار دیناری پترۆدۆلاری كه‌ركوك كه لە بانکێكی هەرێمە، پێده‌چێت به‌منزیكانه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش هه‌ر به وته‌ی ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری.
هه‌روه‌ها دیلان غەفور، ئەندامێكی كه‌ركوك له ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ته‌واوی ئەو پارانەی کە لە بوجەی گشتی عیراق رەوانەی کەرکوک دەکرێت دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بدات، ئینجا پارێزگاری کەرکوک مافی خەرجکردنی پارەکەی هەیه".
دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رەزامەندی لەسەر خەرجکردن بدات، ئینجا پارێزگاری کەرکوک مافی خەرجکردنی پارەکەی هەیه
"ئەگەر ئەنجومەن نەتوانێت بڕی پارەی هەناردەکراوە بۆ کەرکوک پەسەندبکات، ئەوا پارێزگاری کەرکوک مافی خەرجکردنی پارەکەی نییە، ئەگەر پارێزگاری کەرکوکیش تاکلایه‌نانه هەڵسوکەوت بە پارەکەوە بکات ئەوا بانگهێشتی پەرلەمانی عیراقی دەکەین بە مەبەستی لێپێچینەوە"، دیلان غه‌فور وایوت.