ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، بڕیاریدا به گۆڕینی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئاوی پارێزگاكه و ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی عیراق، یه‌كێكه له‌و 50 كورده‌ی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگی رابردودا پۆسته‌كانیان لێوه‌رگیراوه‌ته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا ئه‌ندازیار جیهان ئیبراهیم، به‌رێوه‌به‌ری ئاوی كه‌ركوك له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه و له جێی ئه‌و، كاندیدی پێكهاته‌یه‌كی دیكه‌ی پارێزگاكه ده‌ستبه‌كاربوو.
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له كاندیدێكی كورد، دوابه‌دوای ده‌یان گۆڕانكاریی دیكه دێت له لێپرسراوێتییه جیاوازه‌كانی ئیداری و ئه‌منی كه‌ركوك، كه به‌شێكی زۆریان به بڕیار و له‌سه‌ر پێشنیاری ئیداره‌ی ئێستای پارێزگاكه ئه‌نجامدراون، به‌وته‌ی لێپرسراوانی كورد.
دیلان غه‌فور، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌رله‌مانی عیراق له پشكی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا 45 بۆ 50 بەرێوەبەری بەش و بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی گشتی لە پۆستەكانیان دورخراونه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه بێده‌نگ نابین به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه، كورد پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له گۆڕانكاریی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كانیان، ئه‌وه‌ش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراقی بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك و كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمدا.
"پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت ماوەیەكە دەستیكردوە بە گۆڕین و لادانی بەرێوەبەرە كوردەكان لە پۆستەكانی خۆیان، ئێمه بە دواداچونمان كردوە و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەمان لێ ئاگاداركردۆتەوە" دیلان غه‌فور ده‌ڵێت باشترین چاره‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێیه.
راكان سه‌عید، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه وه‌ك پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت ده‌ستبه‌كاربوو له جێی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له پشكی یه‌كێتی و له‌وكاته‌وه، حزبه‌كه چه‌ندین هه‌وڵیداوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
له هه‌فته‌كانی رابردودا، گۆڕانكاریی له چه‌ند پۆستێكی ئه‌منی كه‌ركوك ئه‌نجامدرا، سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش پۆستی به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزش و لاوان له كورد وه‌رگیراوه و درایه كاندیدێكی پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب، جگه له فه‌رمانه‌كانی گۆڕانكاریی حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ جێگۆڕكێ و گواستنه‌وه‌ی ده‌یان ئه‌فسه‌ری كورد، كه بۆته جێی ناڕه‌زایی لایه‌نه كوردییه‌كان، له نێویاندا یه‌كێتی.
دیلان غه‌فور وتی "داوامان له لیژنه‌ی دابەشكردنی پۆستەكان كردوە رونكردەوەمان پێبدات دەربارەی ئەو گۆڕانكارییانەی له كه‌ركوك ده‌كرێن له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه، كه دواهەمینیان بەرێوەبەری ئاو له پۆسته‌كه‌ی دورخرایه‌وه و هه‌وڵی جددیش ده‌ده‌ین تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پۆسته".
حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، هه‌وڵی هاوسه‌نگی ده‌دات له نێوان پێكهاته‌كاندا به دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆست و لێپرسراوێتییهكانی ئیداره‌ی ناوخۆیی، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا لایه‌نه توركمانی و عه‌ره‌بییه‌كان داواده‌كه‌ن بنه‌مای له‌سه‌دا 32 بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌به‌رچاوبگیرێت، به‌ڵام كورد پێی رازی نیه، بۆیه چه‌ند مانگێك گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێ ئه‌نجام بوو.
پارێزگای كەركوك، وەكو ناوچەیەكی جێناكۆك لە دوای ساڵی 2003وە لەسەر بنەمای پرۆژەیەكی مام جەلال، سكرتێری كۆچكردوی یەكێتیی پۆستەكانی لەسەدا 32 بۆ هەریەك لە پێكهاتەكانی كورد، عەرەب‌و توركمان دیاریكرا، لەگەڵ سەدا چوار بۆ كریستیان.