گه‌نجێكی 27ساڵ، له نێو حه‌مامی كه‌مپی ئاواره‌كانی یه‌حیاوه له كه‌ركوك به سۆنده‌ی ئاو خۆی خنكاند، گه‌نجه‌كه ماوه‌ی مانگێك بوو ده‌ستگیراندار بوو، بێكار بووه و دوو خوشكی مه‌نگۆلی هه‌یه، دراوسێیه‌كانی هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی بۆ بێكاریی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئۆرهان سه‌ڵاحه‌دین، خه‌ڵكی ناحیه‌ی عه‌یازییه سه‌ر به قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر له خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسان، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا، ئه‌وه‌ش سێیه‌مین حاڵه‌تی خۆخنكاندنه له‌نێو ئه‌و كه‌مپه‌دا له‌وكاته‌وه‌ی دروستكراوه.
شوعەیب محه‌مه‌د، بەڕێوەبەرى کەمپى ئاوارەکانى یەحیاوە لە ناحیەى لەیلان – ئۆرهان له‌و كه‌مپه ده‌ژیا- بە (کەرکوک ناو)ى وت "ئۆرهان لە نێو حەمامى ماڵی خۆیان له كه‌مپه‌كه به سۆنده خۆى هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانى خۆى هێناوە".
"ئەو گەنجە نزیکەى ساڵ و نیوێک بوو كێشه‌ی ده‌رونی هه‌بوو، لانیكه‌م مانگێكیش بوو ماره‌ی ژنی بڕیبوو و بێكاریش بوو"، شوعه‌یب وایوت.
ئەو گەنجە نزیکەى ساڵ و نیوێک بوو كێشه‌ی ده‌رونی هه‌بوو، بێكاریش بوو
عەمار سەلیم ئەنجومەنێكی كه‌مپه‌كه و دراوسێی ماڵی ئورهان، وتی "ئۆرهان کەسێکى زۆر چاک بوو، به‌هۆی بێكاریی و دۆخی خراپی ناو كه‌مپه‌كان توشی كێشه‌ی ده‌رونی بوو بوو"، پێشیوایه ئه‌وه هۆكاری خۆخنكاندیهتی، كه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت "به سۆنده‌ی ئاو خۆی هه‌ڵواسیوه و خۆی خنكاندووه".
ئورهان، دایك و باوكی له‌ژیاندا ماون، دوو خوشكی مهنگولی هه‌یه له‌گه‌ڵ برایه‌ك كه له‌خۆی گه‌وره‌تره و له توركیا ده‌ژیت.
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئورهان له‌گه‌ڵ پورزایه‌كی خۆی، ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رێتی گۆڕیوه‌ته‌وه و هێشتا پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییان ئه‌نجامنه‌دابوو.
ئه‌وه‌ی سێیه‌مین حاڵه‌تی خۆخنكاندنه له‌و كه‌مپه، لەساڵى 2016 هاوڵاتییەکى تەمەن 45 ساڵ و له ساڵی 2017هش كچێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵ كۆتاییان به‌ژیانی خۆیان هێنا.
كه‌مپی یه‌حیاوه له 400 خێزانی خه‌ڵكی ناحیه‌ی عه‌یازییه و 98 خێزانی قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر پێكدێت، هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان روخاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووهكانیانه له شه‌ڕی داعشدا.
نەجیبە عەلى دانیشتوى کەمپه‌كه، وتی "ته‌نیا خۆراك و ئاو به‌س نییه، ده‌مانه‌وێت خولی جۆراوجۆرمان بۆ بكه‌نه‌وه تا ده‌رفه‌تی كار بدۆزینه‌وه، چونكه بێكاری هۆكاری ئه‌م گرفتانه‌یه روبه‌ڕوی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه ده‌بێته‌وه".
ته‌نیا خۆراك و ئاو به‌س نییه، ده‌مانه‌وێت خولی جۆراوجۆرمان بۆ بكه‌نه‌وه تا ده‌رفه‌تی كار بدۆزینه‌وه
باسیمە حەمید، چالاكوانێكی مه‌ده‌نی كه‌مپی یه‌حیاوه، هه‌مان بۆچونی نه‌جیبه‌ی هه‌یه و به پێویستی ده‌زانێت رێكخراوه‌كان، هەوڵبده‌ن گەنجانى نێو کەمپەکە ده‌رفه‌تی كاریان بۆ بدۆزرێته‌وه بۆ ئەوەى بتوانن بژێوى ژیانى خۆیان دابینبکەن، هه‌روه‌ها خولى وەرزشى جۆراوجۆریان بۆ بكرێته‌وه.