گرژیی ده‌كه‌وێته نێوان ژماره‌یه‌ك گه‌نجی قه‌زای مه‌خمور و هێزه عیراقییه‌كانه‌وه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندارده‌بێت و 15 گه‌نجی تر ده‌ستگیرده‌كرێن و تائێستا ئازادنه‌كراون.
ئه‌و ناكۆكییه كاتژمێر 10هو نیوی شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه رویدا، هێزه عیراقییه‌كان ریگرییان ده‌كرد له راگرتنی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كان و گه‌نجانی قه‌زاكه‌ش ئاماده‌نه‌بون گوێڕایه‌ڵیان بن.
ئەحمەد حەیدەر، بەڕێوه‌بەری پۆلیسی مەخمور بە (کەرکوک ناو)ی وت "کاتژمێر 10هو نیوی شەوی رابردوو لە ناو بازاڕی قەزای مەخمور هێزە عیراقییەکان دەمەقاڵییان لەگەڵ چەند گەنجێک بووە بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلیان لە ناو بازاڕ و لەسەر شەقامی گشتی وەستاندووە، دواتر هێزە عیراقییەکان تەقەیەکی زۆریان کردووە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بریندار بووە".
"دواتر هێزە عیراقییەکان 15 گەنجیان دەستگیرکردووە و تائێستاش ئازادنەکراون، بەهۆی ئەوەی دەمەقاڵێیان لەگەڵ هێزە عیراقییەکان کردووە"، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی مه‌خمور وایوت.
هێزە عیراقییەکان 15 گەنجیان دەستگیرکردووە و تائێستاش ئازادنەکراون
عوسمان عومەر، دانیشتوی مەخمور و شایەتحاڵی روداوەکە به (کەرکوک ناو)ی وت "لەکاتی ئەوەی هێزە عیراقییەکان بە گەنجێکیان وتووە بۆچی ئۆتۆمبێلەکەت بەمشێویە رادەگریت دەماقڵێ دروستبووە، دواتر دهمهقاڵێیهكه زیاد بووه و هێزه عیراقییه‌كان ته‌قه‌یان كردووه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بووه و ده‌ستیانكرد به ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك".
مه‌خمور ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه ده‌كه‌وێته باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، له دوای 2003ه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئیداره ده‌درا، به‌ڵام له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه كاتێك هێزه عیراقییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه دۆسیه‌ی ئه‌منیی و ئیداری له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی عیراقه.