هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی رمله حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ده‌درێت، گومانده‌كرێت ئه‌وه‌ش له‌ژێر فشاردابێت، دوای ئه‌وه‌ی ناوبراو ناڕه‌زایی نیشاندا له داوایه‌كی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن.
له سه‌ره‌تای مانگی نیسان، راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، داوای له ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كرد، ره‌زامه‌ندی نیشان بده‌ن بۆ خه‌رجكردنی 63 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كان، له‌كاتێكدا پڕۆژه‌كان ده‌رخسته‌یان بۆ نه‌كرابوو، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی به‌دواداهات له نێویاندا لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و خودی جێگری سه‌رۆكی لیژنه.
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ندێك لایه‌نی حكومی له كه‌ركوك كارده‌كه‌ن بۆ دورخستنه‌وه‌ی رمله حه‌مید، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پڕۆژه‌كان و ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له كوتله‌ی عه‌ره‌بی، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره له بودجه‌ی پترۆدۆلار و ته‌رخانكردنی بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌ك و ده‌رخسته‌یه‌كیان له‌گه‌ڵدا پێشكه‌ش نه‌كراوه".
به‌ڵام شێخ بورهان مه‌زهه‌ر عاسی، سه‌رۆكی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌جومه‌نی پارێزگا، وتی "كوتله‌كه‌ی ئێمه وه‌كو كوتله‌كانی تر جێگۆڕكێ به ئه‌ندامانی ده‌كات له‌نێو لیژنه‌كاندا، ئه‌و رێكاره تایبه‌ت نییه به یه‌ك یان دوو ئه‌ندام، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌ندامان ده‌گرێته‌وه و پێمانوایه رێكارێكی زۆر ئاساییه".
كوتله‌كه‌ی ئێمه وه‌كو كوتله‌كانی تر جێگۆڕكێ به ئه‌ندامانی ده‌كات
رمله حه‌مید، كه هه‌وڵی دروخستنه‌وه‌ی ده‌درێت، ئاماده‌نه‌بوو بچێته ناو ئه‌و باسه‌وه و نه‌یویست هیچ قسه‌یه‌ك بكات.
پێشتر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به (كه‌ركوك ناو)ی وتبوو "پارێزگاری كه‌ركوك هه‌وڵده‌دات ئه‌و 63 ملیار دیناره به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له حكومه‌تی ناوه‌ندی رابكێشێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌یه".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راكان جبوری داوای 15 واژۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن كردبوو بۆ راكێشانی پاره‌كه، له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر نیسابی دانیشتنی ئه‌نجومه‌ن ته‌واو نه‌بوو.