ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، بۆ یه‌كه‌مجار له دوای ساڵی 2014و له‌وكاته‌ی له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موسڵ خه‌لافه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند، جارێكی تر له گرتهیكی ڤیدیۆیدا ده‌ركه‌وت و چه‌ند په‌یامێكی بۆ چهكدارانیی داعش و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان نارد.
به‌غدادی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ی نیسان ڤیدیۆكه‌ی له میدیا جیهانییه‌كان بڵاوكرایه‌وه و تیایدا به دانیشتنه‌وه و له ژورێكدا قسه بۆ ژماره‌یه‌ك كه‌سی ده‌مامكدار ده‌كات و تیایدا دانده‌نێت به كۆتاییهاتنی شه‌ڕی باغۆز له خۆرئاوای سوریا، وه‌ك دوامۆڵگه‌ی داعش له‌و وڵاته.
به‌غدادی، له‌وتاره‌كه‌یدا باسی هێرشەکانی وڵاتی سریلانکای كرد‌و وه‌كو تۆڵەکردنەوه بۆ شەڕی باغۆز ناویبرد، كه وه‌ك خۆی ده‌لێت له‌و شه‌ڕه‌دا كه‌سانی نزیكی خۆی له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك په‌یامێكیش بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی جیهان، به‌غدادی بەیعەتی لە "جیهادییەکانی" بۆرکینافاسۆ و مالی و ئەفغانستان قبوڵكرد
هه‌روه‌ها وتی "برایانمان 92 هێرشیان لە 8 وڵاتی جیهان ئەنجامداوە" و په‌یامی بۆ چه‌كدارانیشی نارد كه هێرش بكه‌نه سه‌ر "خاچپەرستەکان"
ئه‌وه یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی به‌غدادی بوو له‌وكاته‌ی له ناوه‌ڕاستی 2014 خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له موسڵ راگه‌یاند.
داعش له حوزه‌یرانی 2014، پارێزگای موسڵی وه‌كو دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عیراق كۆنترۆڵكرد و دواتر هێرشیكرده سه‌ر پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار، كه‌ركوك، دیاله و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری عیراق.
چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه تاوانی دڕندانه و كۆمه‌ڵكوژییان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق دژ به هه‌موو پێكهاته‌كان ئه‌نجامدا و تا كۆتایهێاتنی له عیراق و له ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌ده‌ستی هێزه عیراقییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.