وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ هۆزه‌كانی كه‌ركوك ده‌نێرێت و داوای پابه‌ندبونیان لێده‌كات، له‌نێویاندا خۆدورگرتن له هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌كاتی روداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. هه‌روه‌ها خۆدورگرتن له دوبه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌سته‌واژه‌ی "خوێن به خوێن" قه‌ده‌غه‌كرا.
لیوا موتعه‌ب عەبد عەلى شمەرى، بەڕێوەبەرى گشتى کاروبارى هۆزەکان لە وەزارەتى ناوخۆى عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هاتوین بۆ شارى کەرکوک بۆ ئەوەى رێنماییەکانى وەزارەتى ناوخۆ بگەیەنین بە هۆزەکانى شارى کەرکوک، بۆ نمونە کاربکەن لە سەر نەهێشتنى دیارەدەى تەقەکردن لە کاتى بۆنە و یادەکان، خۆیان بەدوربگرن لە هێرشکردنە سەر کادیرانى تەندروستى لە نەخۆشخانەکان و دەرهوەى نەخۆشخانەکان بەتایبەتى لەکاتى روداوە کۆمەڵایەتییەکان هەروەها کادیرانى پەروەردە و هێزە ئەمنییه‌کان بە ناوەى هێزی عەشایهرییەوه".
ئه‌و وته‌یه‌ی لیوا موتعه‌ب بۆ (كه‌ركوك ناو)، دوای به‌شداریكردنی هات له كۆنگره‌ی هۆزی ئه‌لبو موفرهج له كه‌ركوك، كه دووشه‌ممه 29ی نیسان له‌ژێر ناونیشانى (پێکەوەژیان لە نێوان نەتەوەکانى عیراق کە تاکە ئامانجمانە) به‌ڕێوه‌چوو.
لیوا موتعه‌ب وتی "له‌کاتى کێشە کۆمەڵایەتییەکان كه کوشتاریى لێدەکەوێتەوه به‌هیچ شێوەیەک نابێت داواى پارە بکرێت و به سوڵحى عەشایەرى چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت".
به‌هیچ شێوەیەک نابێت به سوڵحى عەشایەرى چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، هه‌روه‌ها داواده‌كات هۆزه‌كان خۆیان به‌دوربگرن، له دوبه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی. "به‌هیچ شێوەیەک نابێت جیاوازى لە نێوان نەتەوەکان بکرێت، هیچ کەسێک بۆى نییە بڵى ئەوە کوردە و فڵان عەرەبە، هه‌موان كهركوكیین"، لیوا موتعه‌ب وایوت.
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌سته‌واژه‌ی "خوێن به خوێن"ی قه‌ده‌غه‌كرد، ئه‌وه‌ش كاتێك دوو لایه‌ن ده‌بێته شه‌ڕیان و دواتر هۆز و عه‌شیره‌ته‌كان ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن و ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان ده‌نوسن وه‌ك په‌یامێك بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر.
خالد موفره‌جی، ئەندامى پەرلەمانى عیراق و سه‌ر به هه‌مان هۆز، بە (کەرکوک ناو)ى وت "ئەنجامدانى ئەم کۆنگرەیە چەند نامەیەک ئاراستەى دانیشتوانى شارەکە دەکات، له دیارترینیان: ئەمه شاری پێكه‌وه‌ژیانه و هیچ جیاوازی نییه له نێوان نه‌ته‌وه‌كان".
داواشیكرد پارێزگار ئەمنیەتى زیاتر بۆ شارەکە دابین بکات و ئاواره‌كانی هه‌ردوو قه‌زای حه‌ویجه و داقوق بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی خۆیان.
ئه‌لبو موفرهج، یه‌كێكه له هۆزه گه‌وره‌كانی عه‌ره‌ب له كه‌ركوك و به زۆری له باشور و باشوری خۆرئاوای پارێزگاكه بڵاوبونه‌ته‌وه.
عه‌مید کەریم جوامێر، بەڕێوەبەرى سەرۆک هۆزەکانى کەرکوک، بە (کەرکوک ناو)ى وت "له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی تێبینی كرابێت هیچ کێشەیەک نییە لە نێوان هۆزەکانى شارى کەرکوک، پەیوەندییەکى پتەویان هەیە... لە رۆژانى داهاتودا کۆنگرەی ته‌واوی سەرۆك هۆزه‌كانی ئەنجامدەدەین بۆ زیاتر چەسپاندنى برایەتى نێوانیان".