سه‌ردار حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌وڵی بنبڕكردنی دیارده‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له ناو شار و سه‌ربڕینیان له شه‌قامه‌كان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێی لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ستیانبه‌سه‌ر 120 گامێشدا گرتووه.
سه‌ردار حه‌سه‌ن، له‌چاوپێكه‌وتنێكی (كه‌ركوك ناو)دا، كه سبه‌ی چوارشه‌ممه 30ی نیسان ده‌قه‌كه‌ی بڵاوده‌بێته‌وه، له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك قسه‌ی كردووه.
له‌باره‌ی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ناو شار به‌تایبه‌ت گامێش و سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، وتی "بەداخەوە به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ له‌ناو شار روو لە زیادبونە، لەم هەفتەیەدا لەڕێی لیژنه‌یه‌كی هاوبەشەی قایمقامیه‌ته‌وه، هەڵمەتێکی سەرتاسەریمان لەشارەکە راگەیاند بۆ کۆتاییهێنان یان کەمکردنەوەی ئەو دیاردەیە، توانیمان دەستبەسەر 120 گامێشدا بگرین کە بەشێوەی نایاسایی لەناوشاردا بەخێودەکران".
به‌پێی بڕیاری لیژنه‌كه خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان به بڕی سێ ملیۆن دینار غه‌رامه‌كراون ئینجا ئاژه‌ڵه‌كانیان پێداونه‌ته‌وه.
سه‌ردار وتی "هه‌ر كه‌سێك بۆ جاری دووه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كانیدا بگیرێت ئه‌وا ئاژه‌ڵه‌كانیان پێنادرێته‌وه".
له باره‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، سه‌ردار وتی "هەوڵ بۆ قەڵاچۆکردنی دیاردەی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شه‌قامه‌كان ده‌درێت، چونكه بونه‌ته‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی.. ئێمە قەسابخانەیەکی مۆدێرنمان هەیە و دەبێت له‌وێ سه‌رببڕدرێن".