سه‌ردار حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ركوك، رایده‌گه‌یه‌نێت كه بڕیارێك هه‌یه بۆ روخاندنی خان‌و و بینا بازرگانییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی له شاره‌كه دروستكراون، له‌گه‌ڵئاماژه‌دان به‌وه‌ی پڕۆژه‌كانی كه‌ركوك چاوه‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان بۆ په‌سه‌ندكردنیان.
سه‌ردار حه‌سه‌ن، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (كه‌ركوك ناو)، باسی چه‌ند پرسێكی هه‌نوكه‌یی كه‌ركوك ده‌كات.
خانوو و بینا زیاده‌ڕۆكان چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
سه‌رۆكی شاره‌وانی، جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی بڕیارێك هەیە بۆ روخاندنی ئەو خانووه زیادەڕۆ و شوێنه بازرگانییانه‌ی كه له‌مدواییه دروستكراون، بەتایبەتی ئەوانەی لەڕوی ئەمنیەوە جێگەی كێشه‌ن و ده‌سته‌جێ ده‌ڕوخێنرێن.
"ئه‌و پرسه پێویستی به چاره‌سه‌ری ته‌واو هه‌یه، له‌ئێستادا لە پەرلەمانی عیراق پرسی زیادەڕۆ لە تاوتوێکردندایە، چونكه ئه‌و بابه‌ته نەک له کەرکوک هەموو پارێزگاکانی دیکەی عیراق و له‌نێویاندا به‌غدای پایته‌ختیشی گرتۆته‌وه"، سه‌ردار زیاتر وتی "دەکرێت لەڕێی فرۆشتنەوهی زەوییەکە و تاپۆكردنی كێشه‌كان چاره‌سه‌ربن".
پڕۆژه‌كانی كه‌ركوك چاوه‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگان
حكومه‌تی عیراقی 450 ملیاری دیناری بۆ كه‌ركوك ناردووه، به‌ڵام هێشتا ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌جكردنی ئه‌و پاره‌یه بڕیاری نه‌داوه، چونكه كۆبونه‌وه‌كانیان شكستیهێناوه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی وتی "ئەنجومەنی پارێزگا تێبینیان لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان هەیە... پڕۆژه‌ی باشمان پێشنیار كردووه، به‌ڵام پێناچێت بەشێکی بەرچاوی پەسەندبکرێت، بەهۆی کەمی پارەکەوە".
"جارێ نازانین لەو 450 ملیار دیناره چه‌ندی بۆ شارەوانی ده‌بێت، بەڵام بۆ ئەمساڵ پڕۆژەکانمان خۆی لە دروستکردنی شەقامی نوێ و قیرتاوکردنی هەندێک شه‌قامی تر دەبینێتەوە... ئەستەمە بتوانین پرد و تونێلی نوێ دروستبکەین، بەڵام بەگشتی ئەمساڵ کەرکوک بەهۆی پڕۆژەکانەوە ئاوەدانییەکی بەرچاو بەخۆییەوە دەبینێت".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، سێشه‌ممه 30ی نیسان بۆ دووه‌مجار له هه‌فته‌یه‌كدا شكستیهێنا له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك، له نێویاندا گفتوگۆی كۆتایی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی پترۆدۆلار، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی نیسابه‌وه دانیشتنه‌كه ته‌نیا كرایه راوێژكاری.
چاره‌نوسی سێ گوندی كه‌ركوك
دانیشتوانی سێ گوند (چۆپلیجه، هه‌نجیره و باجوان) له باكوری خۆرئاوای شاری كه‌ركوك له 20ی نیسان له گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییدا پێداگریی خۆیان نیشاندا له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له شوێنه‌كانی ئێستایاندا ئه‌گه‌ر له‌ژێر خێوهتیشدا بێت، دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م داوا له 600 خێزان كراوه ئه‌و سنوره بهجێبهێڵن به پاساوی زیاده‌ڕۆییه‌وه. ئه‌و سێ گونده ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكور.
سه‌ردار حه‌سه‌ن وتی "ئێمە وەک شارەوانی کەرکوک ئاگاداریی ئەو پرسە نین و بگرە ئەو ناوچەیە لەچوارچێوەی کارەکانی ئێمەشدا نین، هیچ دەسەڵاتێکمان نییە، بەسەریانەوە، چونكه لە دەرەوەی کار‌و پڕۆژەکانی شاره‌وانییه".
قه‌زا و ناحییه‌كان و جیاوازی پڕۆژه‌كان
له‌باره‌ی هه‌ندێك لێدوانی ناڕه‌سمی و گله‌یی هاوڵاتیان له‌باره‌ی جیاوازیكردن له پڕۆژه‌كان له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌كی تر، سه‌رۆكی شاره‌وانی وتی "پڕۆژه‌كان هەموو ناوچەكانی کەرکوک دەگرێتەوە، ئێستا پرۆژەکان لەژێر دەستی نوێنەرانی خەڵکی کەرکوکدایە کە وەک ئەندامانی ئەنجومەن و لەسەرجەم نەتەوەکان تاوتوێیان ده‌كه‌ن... هەر کێشەیەک لەو بابەتەدا هەبێت لە مەسەلەی جیاوازیکردن دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجومەن نەک ئێمە".
"بەدڵنیاییەوە قەزاو ناحیەکانیش بەشی خۆیان لە پڕۆژەکان هەیە، بەڵام ئەو ناوچانەی تازە لەدەستی داعش ئازادکراون دوو جۆرە بودجەیان هەیە، یەکێکیان وەک پارێزگاکە پڕۆژەیان تیێدا جێبەجێدەکرێت ئەوه‌ی تریشیان به‌غدا راسته‌وخۆ بڕه پاره‌كه‌یان بۆ ته‌رخانده‌كات، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوكاریی رێكخراوه‌كان"، سه‌ردار وایوت.
خۆڵ و خاشاك
دوو ساڵه خۆڵ و خاشاك دانیشتوانی كه‌ركوكی هه‌راسانكردووه، هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه تائێستا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
سه‌ردار حه‌سه‌ن وتی "سستی لە پاکكردنەوەدا هەیە، ئەمەش بەهۆی ئەو پارە کەمەی کە بەغدا بۆ کەرکوکی ناردووە لە ماوەی رابردودا، بەداخەوە جاران بەشی شارەوانی لە بودجە زۆر زیاتر بوو، ئێستا لەسەدا 60 كه‌میكردووه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ئاوارەیەکی زۆریش هەیە".
ئیداره‌ی كه‌ركوك پێشتر بڕیاریدا هه‌ر ماڵێك له‌گه‌ڵ پاره‌ی مۆلیده ئه‌هلییه‌كان بڕی سێ هه‌زار دینار بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار بدات.
سه‌ردار وتی "ئه‌وه نەیتوانیوە هۆکاری ئەکتیڤبونی کارەکانمان بێت لەبواری پاککردنەوەدا، پارێزگاریش بەردەوام لەگەڵ بەغدا لە هەوڵی ئەوەدایە پارەی زیاتر بۆ کەرکوک تەخسیس بکرێت".