جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كاروباری دارایی، تۆمه‌تبارده‌كرێت به شكستهێنان به كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری سێیه‌م نه‌یانتوانی نیسابی یاسایی ته‌واوبكه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه باس له بونی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و خودی جه‌مال مه‌ولود ده‌كرێت بۆ سه‌رنه‌گرتنی هه‌وڵی كۆبونه‌وه‌كان.
جگه له كورد نێو مالی عه‌ره‌ب و توركمانیش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رێك نییه، به‌هۆیه‌وه هێشتا بڕیار نه‌دراوه له‌سه‌ر خه‌جكردنی پاره‌ی پڕۆژه‌كانی كه‌ركوك كه خۆی له 63 ملیار دیناری پترۆ دۆلار و 450 ملیار دیناری به‌شه بودجه‌ی پارێزگاكه ده‌بینێته‌وه.
بابەکر سدیق، ئەندامی لیستی برایەتی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركوك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دوای شكستهێنانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سێشه‌ممه 7ی ئایار، وتی "بەشێک لە ئەندامان لەلایەن کەس ولایەنی دیاریکراوەوە لەڕێی پەیوەندی تەله‌فونییەوە هەڕەشەیان لێکراوە بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بن، ئه‌وه‌ش لەپێناو پەکخستنی دانیشتنه‌كان"، بابه‌كر هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری نه‌دا له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان وه‌ك خۆی ده‌ڵێت.
به‌پێی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ته‌نیا 19 ئه‌ندام ئاماده‌بون، له‌كاتێكدا نیسابی یاسایی پێویستی به 21 ئه‌ندام هه‌یه. له‌نێو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بون، جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌ن بوو بۆ كاروباری دارایی و له پشكی یه‌كێتی.
باشە خێرە هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ك كه كاتی كۆبونه‌وه‌یه جه‌مال مه‌ولود نەخۆش دەکەوێت
بابه‌كر سدیق كه له‌هه‌مان حزبه‌كه‌ی جه‌مال مه‌ولوده، ره‌خنه‌ی گرت و وتی "باشە خێرە رۆژانی تر جه‌مال مه‌ولود ته‌ندروستی باشه، به‌ڵام هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ك كه كاتی كۆبونه‌وه‌یه نەخۆش دەکەوێت؟".
ئه‌و وتی "خودی سەرۆکی ئەنجومەن (جه‌مال مه‌ولود) هەڕەشەی لێکراوە، به‌ڵام ئه‌و بە بیانوی نەخۆشییەوە ئامادەی کۆبونەوەکە نابێت...".
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌ندامانی یه‌كێتی له نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به ئاشكرا‌و له راگه‌یاندن ره‌خنه روبه‌ڕی یه‌كتر بكه‌نه‌وه.
به‌بێ ئه‌ندامه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له 17ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه كه‌ركوكیان جێهێشتوه و ئاماده‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن نه‌بون، هه‌ریه‌كه له ئه‌ندامانی یه‌كێتیی و یه‌كگرتوی ئیسلامی له نێو لیستی برایه‌تی، هه‌روه‌ها توركمان و عه‌ره‌ب ده‌توانن نیسابی یاسایی ته‌واوبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه‌ش به‌شێك له ئه‌ندامه‌كان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نابن.
نێو ماڵی عه‌ره‌ب و توركمانیش رێك نییه
هه‌مان كێشه‌ی نێو لیستی برایه‌تی، روبه‌ڕوی توركمان و عه‌ره‌ب بۆته‌وه و نێو ماڵیان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا رێك نییه.
رمله عوبه‌یدی، ئه‌ندامی كوتله‌ی عه‌ره‌بی له ئه‌نجومه‌ن، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تی توندی شێوازی خه‌رجكردنی بڕی 63 ملیار دیناری پترۆدۆلاری كه‌ركوك ده‌كات و پێیوایه ناڕونی هه‌یه. ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌ندامه‌كانی تری كوتله‌كه‌ی، به‌هۆیه‌وه هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی ده‌درێت وه‌كو جێگری لیژنه‌ی پڕۆژه‌كانی ئه‌نجومه‌ن.
رملە به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەشێک لەوانەی دژی تێبینییەکانی منن لەسەر چۆنییەتی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە پیێیانوایە من هێڵی سورم تێپەڕاندووە، بۆیه داوای گۆڕینم دەکەن، بەڵام من ئامادەنیم بەو خواستەی ئەوان رازیبم ئەگەر خواستێکی ناڕەوای پێکهاتەکەی خۆشم بێت".
من ئامادەنیم بەو خواستەی ئەوان رازیبم ئەگەر خواستێکی ناڕەوای پێکهاتەکەی خۆشم بێت
ئه‌و له‌ڕێی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه پرسه‌كه‌ی بردۆته دادگای كه‌ركوك بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیی و وتی "تەنها خزمەتی هاوڵاتیان و شەفافی لە دۆسییەکەم مەبەستە... بەداخەوە هەندێك لەو پڕۆژانەی بەناوی ئەوەی لە فەرمانگەکانەوە پێشنیازکراون مۆر و ئیمزای فەرمانگەکەشی لەسەر نییە و رون نییە چۆن کراوە".
ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پڕۆژه‌یه‌كی 16 خاڵیان له‌باره‌ی خه‌رجكردنی 63 ملیار دیناری پترۆدۆلار ئاماده‌كردووه و ده‌یانه‌وێت له ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندبكرێت.
نەجات حسێن، یه‌كێكی تره له‌و ئه‌ندامانه‌ی کوتلەی تورکمانی كه دژایه‌تی ئه‌و شێوازه‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ی كه‌ركوك ده‌كات، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بە ئێمەی وت: وەزارەتی پلاندانان بە ئیدارەی کەرکوکی راگەیاندووە گوایا دەتوانن بەواژۆی تەنها 15 ئەندام مامەڵە بەو پارەیەوە بکەن"، بەڵام نه‌جات وتی "ئەمە لەڕوی یاساییەوە کێشەی دەبێت و شەرعیەتی نابێت. من ئامادەنیم واژۆ لەسەر بابەتێک بکەم کە ناڕونە و ئه‌و پرسه بەندە بە ژیانی هەر تاکێکی ئەم شارە".
كۆی ئه‌م كێشانه هاوكاته له‌گه‌ڵ هۆشدارییه‌كی ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی لیستی برایەتی له ئه‌نجومه‌ن، كه بۆ (كه‌ركوك ناو)، وتی "بەهۆی ناکۆکییەکانەوە ترسی ئەوه‌مان هەیە بەغدا پارەکەی كه‌ركوك بۆ ناوه‌ند بگه‌ڕێنێته‌وه، به‌مه‌ش زیانه‌كه ته‌نیا به‌ر خه‌ڵك ده‌كه‌وێت و خزمه‌تگوزارییان بۆ ئه‌نجامنادرێت".