وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، پلانی داناوه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی پارێزگای كه‌ركوك بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه به‌رزبكاته‌وه، كه له‌ئێستادا رۆژانه كه‌متر له 90 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده ده‌كات.
ئه‌و پلانه له كاتێكدایه، له ته‌مموزی 2017وه تا چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، هه‌نارده‌ی نه‌وتی پێنج كێڵگه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كه‌ركوك راوستابوو، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی سنوره‌كه و ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بۆ كاروباری وزه بۆ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی حكومی ئاشكرایكردووه له پلانیاندایه توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك له 400 هه‌زار به‌رمیله‌وه بۆ یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا به‌رزبكه‌نه‌وه.
له كۆی توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌ركوك، ئێستا رۆژانه ته‌نیا 80 بۆ 90 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش له‌رێی بۆری نه‌وتبه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا، له‌ژێر چاودێری حكومه‌تی عیراق، به‌وته‌ی غه‌زبان.
به‌پێی دوایین راپۆرتی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له ته‌واوی مانگی نیسانی رابردوودا، دوو ملیۆن و 570 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراون، هه‌ر به‌رمیلێكیش به زیاتر له 67 دۆلار فرۆشراوه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك هەریەك لە كێڵگە نەوتیەكانی ئاڤانا و بای حەسەن لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بوون و رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام له ئێستادا لەگەڵ كیڵگە نەوتیەكانی قوبەی بابا و جمبور و خەبازە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی عێراقیدان.
كەركوك و ناوچەكانی تری جێناكۆك، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردووه‌وه و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكدا بە ناوی سەپاندنی دەسەڵاتی فیدراڵی، كەوتنە ژێر دەستی حكومەتی ناوەندی دوای كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە.
له ساڵی رابردودا و به‌ر له رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، عیراق هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی له‌رێی تانكه‌ره‌وه بۆ ئێران ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش به رۆژانه‌ی 30 تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.