حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه بۆ پێدانه‌وه‌ی ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانی تر به هاوڵاتیانی ئاواره، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش له ده‌ستیاندا.
ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڵاویكرده‌وه، له قۆناغی یەكەمی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كەمپی بەحركە لە پارێزگای هەولێر وەكو نموونە وەرگیراوە و تێیدا دوو ئاوارەی ئه‌و كه‌مپه سودمه‌ندبون له ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ى بەڵگەنامە فەرمییەكان.
به‌شێكی زۆر له هاوڵاتیانی ئاواره‌ی عیراق، دوای هه‌ڵاتن له شه‌ڕی داعش یان له‌كاتی مانه‌وه له‌ژێر حوكمڕانی ئه‌و رێكخراوه‌دا، ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیان ون كردووه یاخود له‌ده‌ستیانداوه، ئه‌وانه‌یشی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌دایكبون هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان نیه.
قۆناغی دووەمی پڕۆژەكە، بریتی له فراوانكردنى بۆ كه‌مپه‌كانى تر، ئه‌وه‌ش له پارێزگاكانى دهۆك و سلێمانى و ئه‌و ئاوارانه‌ى لە دەرەوەی كەمپەكان دەژین.
پرۆژه‌كه هاوبه‌شه له‌نێوان حكومه‌تی عیراق، حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی بەڵگەنامە فەرمییەكان وه‌ك باری شارستانی و ناسنامەی عیراقی و بەڵگەنامەكانی دیكە له‌لایه‌ن ئاوارە ناوخۆییەكانهوه، به‌پێی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان.
له كه‌مپ و شاره‌كانی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە ملیۆنێك و 246 هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆیی هه‌یه، كه به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و كێشه‌ی ئه‌منییه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.