هاوڵاتیانی ئێزیدیی، به‌شێكی زۆریان له كه‌مپی ئاواره‌كاندا ماونه‌ته‌وه و له ماوه‌ی مانگێكدا ته‌نیا 14 خێزانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده نزیكه‌ی چوار ساڵ به‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان له‌ژێر ده‌ستی داعش تێده‌په‌ڕێت.
هێرشه‌كانی رێكخراوی داعش له ئابی 2014دا، نزیكه‌ی 400 هه‌زار هاوڵاتی ئێزیدی له زێدی خۆیان به تایبه‌ت له سنوری قه‌زای شنگال ئاواره كرد، له‌و ژماره‌یه‌ش هێشتا به‌شێكی زۆریان له كه‌مپه‌كان یاخود دور له ماڵه‌كانیان ده‌ژین.
سالم سه‌عید، لێپرسراوی راگه‌یاندنی بۆردی كاروباری مرۆیی له ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "مانگی نیسان له سنوری پارێزگای دهۆك 72 خێزانی ئێزیدی له كه‌مپه‌كاندا ده‌رچون كه له 405 تاكه‌كه‌س پێكهاتبون، له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 14 خێزان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان گه‌ڕانه‌وه و ئه‌وانیتر چونه‌ته لای كه‌سوكاری خۆیان و له شوێنه‌كانی تر نیشته‌جێبون".
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ملیۆنێك ئاواره هه‌یه، كه سه‌دا 30 له هاوڵاتیانی ئێزیدی پێكهاتون و به‌شێكیان ده‌كه‌ونه پارێزگای دهۆك.
ده‌خیل ناجی، ئاواره‌یه‌كی ئێزیدیی نیشته‌جێی كه‌مپی كهبهرتووه له دهۆك، هه‌رچه‌نده زۆر بێزاربوو له ژیانی ئاواره‌یی، به‌ڵام خه‌ریكه له گه‌ڕانه‌وه‌ش بێ هیوا ده‌بێت.
"هێشتا به‌شێكی زۆر له خانوه‌كان، شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له ئاستێكی زۆر نزمدایه، بۆیه ئاواره‌كان بیر له گه‌ڕانه‌وه ناكه‌نه‌وه" ده‌خیل بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
هێشتا به‌شێكی زۆر له خانوه‌كان، شه‌قام و گه‌ڕه‌كه‌كان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه
ئه‌و هاوڵاتییه كه باوكی حه‌وت منداڵه، سه‌رباری سه‌ختی ژیانی ئاواره‌یی، بژێوی ژیانی ته‌نیا له‌سه‌ر كرێكارییه و ترسی هه‌یه له شنگال ئه‌و كاره‌شی ده‌ستنه‌كه‌وێت، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له دهۆك بمێنێته‌وه.
قەزای شنگال (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ)، لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرت و لە 13ی تشرینی دووەمی 2015 كۆنتڕۆڵكرایەوه، به‌هۆی شه‌ڕه‌وه زیانی زۆر به‌ر ژێرخانی گشتی كه‌وت.
لێپرسراوه حكومییه‌كه‌ی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌مێكه‌یه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام رێژه‌كه‌ی زۆر كه‌مه، رۆژ هه‌یه یه‌ك خێزان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سالم سه‌عید ئه‌وه‌شی وت هێشتا له سنوری دهۆك هه‌زاران خێزانی ئێزیدی ماونه‌ته‌وه، كه به‌شێكیان له 17ی كه‌مپی پارێزگاكه‌دا نیشته‌جێن.
به‌پێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ، هێشتا سه‌دا 41ی خه‌ڵكی موسڵ و شنگال، له زێدی خۆیان و شوێنی نیشتهجێبونیاندا ئاواره‌ن، ئه‌وانه‌یشی له كه‌مپه‌كاندا ماونه‌ته‌وه لانیكه‌م تا ساڵێكی دیكه نیازی گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌كاته نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات، له‌و ژماره‌یه‌ش تائێستا زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه.