كاروان ساڵحی، په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، له‌لایه‌ن هێزێكی سوپای عیراقه‌وه له گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به قه‌زای دوبز ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایار، كاروان ساڵحی له‌كاتی روماڵكردنی روداوه‌كه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له قه‌زای دوبز ده‌ستبه‌سه‌ركرا و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ئازادنه‌كراوه.
كاروان، له دواین په‌یوه‌ندیدا به ته‌له‌فون له‌گه‌ڵ ئۆفیسی (كه‌ركوك ناو)، وتی "هێزێكی سوپای عیراق له‌كاتی روماڵكردن رایانگرتین و وتیان ره‌زامه‌ندیتان له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌ركوكه‌وه پێنه‌دراوه".
وتیشی "ئێستا ده‌مانبه‌ن بۆ باره‌گای فه‌وجی مغاویری فرقه‌ی 14 له شه‌ناغه له باكوری خۆرئاوای كه‌ركوك بۆ لێكۆڵینه‌وه".
(كه‌ركوك ناو)، مۆڵه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه و له ئیداره‌ی كه‌ركوكیش ماڵپه‌ڕێكی تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایار، ئاڵۆزی له نێوان هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب له گوندی په‌ڵكانه‌ی كه‌ركوك رویدا و به‌پێی سێ سه‌رچاوه‌ی نێو گونده‌كه، هێزێكی سوپای عیراق به هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه دهستتێورهدانیان كردووه به‌ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و له شوێنی روداوه‌كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه ده‌ستگیركران.