هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو، چه‌ند رۆژێكه به دوای داواكراوێكدا ده‌گه‌ڕێن و هێشتا ده‌ستگیرنه‌كراوه، دوای تۆمه‌تباركردنی به‌كوشتنی هاوڵاتییه‌ك.
ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی هه‌ڵاتووه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ستاوه به كوشتنی هاوڵاتییه‌ك له كارگه‌یه‌كی سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك به‌ره‌و به‌غدا، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو).
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 15ی ئایار، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی نه‌جات محه‌مه‌د ره‌شید كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه، له‌نێو كارگه‌یه‌كی بلۆك به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) وتی "دوو چه‌كداری ده‌مامكدار كه ماتۆڕسكیلیان پێبووه چونه‌ته ناو كارگه‌كه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه و به چه‌ك كوشتویانه".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، كوژراوه‌كه پێشتر و له ساڵی 2016دا كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك كه‌سوكاری به هێزه ئه‌منییه‌كانیان راگه‌یاندووه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به كوشتنی كه‌سێكه‌وه له‌لایه‌ن كوڕێكی نه‌جات محه‌مه‌د، به‌ڵام سوڵحی عه‌شایه‌ری كراوه و دۆسیه‌كه كۆتایی هاتووه.
"لەسەر ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌سوكاری كوژراوه‌كه ده‌ستمانكرد به لێكۆڵینه‌وه و توانیمان پلاندانه‌ری روداوه‌كه ده‌ستگیربكه‌ین، كه ئه‌ویش باوكی ئه‌و كه‌سه‌یه پێشتر كوڕێكی نه‌جات محه‌مه‌د كوشتویه‌تی و سوڵحی بۆ كراوه".
سه‌رچاوه‌كه "ئه‌و ده‌ستگیركراوه دانی بە تاوانەكەی داناوه و پاره‌ی داوه به كه‌سێك تا كوشتنه‌كه ئه‌نجامبدات، له ئێستاشدا هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كه ده‌ده‌ین".
هێزه ئه‌منییه‌كان، له لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به‌رده‌وام، به‌ڵام هێشتا تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كوشتنه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
مه‌لا جیهاد محه‌مه‌د، برای كوژراوه‌كه‌ی دوزخورماتوو به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سێ ساڵ پێش ئێستا بەهۆی كیشەیەكەوه برازایه‌كم هاوڵاتیه‌كی كوشان و دواتر سوڵح كرا به بڕی 80 ملیۆن دیناری عیراقی تا كێشه‌كه داخرا".
وه‌ك برای كوژراوه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌وكات و له‌سه‌روبه‌ندی سوڵحه‌كه‌دا، لایه‌نی به‌رانبه‌ر هیچ داواكارییه‌كی دیكه‌یان نه‌بووه و ئاشت بونه‌ته‌وه، "به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌رو براكه‌ی منیان كوشت، بۆیه سكاڵامان تۆماركردووه و چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگا ده‌كه‌ین".
دوزخورماتوو كه قه‌زایه‌كی جێناكۆكی فره‌پێكهاته‌یه، زیاد له هێزێكی چه‌كدار و ئه‌منی تێدایه، مانگی رابردوش ژنێكی 52 ساڵ له‌نێو بازاڕی شاره‌كه‌دا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله.