له رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی هاتوچۆی نێو نه‌ینه‌وا، ته‌نیا رێگایه‌ك ماوه بكرێته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای داخستنی زۆرینه‌یان له‌چه‌ند ساڵی رابردودا و به‌هۆكاری جیاواز.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، له سنوری قه‌زای شنگال-ی خۆرئاوای نه‌ینه‌وا، رێگای قابوسیه كرایه‌وه، كه چه‌ندین گوند به سه‌نته‌ری شاره‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
خودێدا چوكی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و رێگایه سه‌ره‌كییه و ژماره‌یه‌ك گۆندی تر سود له‌و رێگایه ده‌بینن، پێشتر به‌هۆی بونی بۆمبی زۆره‌وه نه‌كرابۆوه و ئێستا هاوڵاتیان ده‌توانن به ئاسانی هاتوچۆ بكه‌ن".
گۆندی قابوسیه به دووری هه‌شت كێلومه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری سه‌نته‌ری قه‌زای شنگال و پێشتر به‌هۆی داخستنی رێگاكهوه هیچ خێزانێكی ئاواره بۆ سنوره‌كه نه‌گه‌ڕایه‌وه.
چوكی وتی "به چه‌ند قوناغێك هه‌موو رێگاكانی نێوان شنگال و شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی كرانهونهتهوه و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان".
هێشتا ده‌یان هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی ئێزیدی له كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆكن و پێشتر له‌به‌ر داخستنی رێگاكان ناچاربون رێگایه‌كی دورتر هه‌ڵبژێرن و بچنه موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر و له‌وێوه بۆ شنگال.
هاشم بریفكانی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ل ده‌زگاكانی به‌غدا و هه‌رێم ته‌واوی رێگایه‌كانی نێوان دهۆك و پارێزگای نه‌ینه‌وا كراونه‌ته‌وه، ته‌نیا رێگایه‌كی نێو نه‌ینه‌وا ماوه بكرێته‌وه".
"رێگای سحێلا بۆ ناوچه‌ی زوممار تائێستا نه‌كراوه‌ته‌وه له‌به‌ر دوو هۆكار، هه‌ندێك گوندی عه‌ره‌ب له‌سه‌ر رێگاكه‌ن و رێگری له كردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، دوه‌میش كردنه‌وه‌ی رێگاكه لێپرسراوانی ئه‌منی به‌غدا و نه‌ینه‌وا شتێكی گرنگ نیه .. له‌كاتێكدا لێپرسراوانی هه‌رێم زۆر هه‌وڵیاندا رێككه‌وتنێك بكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاكه به‌ڵام بێ‌سود بوو".
هێزەكانی حكومه‌تی ناوه‌ندی لە 19-10ی 2017دا گەڕانهوه بۆ دەشتی نەینەواو ناوچەكانی تری جێناكۆك، بەهۆیەوە بارگرژی رویدا، له ئه‌نجامدا رێگاكانی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای موسڵ داخران.
رێگا داخراوه‌كانی نێوان نه‌ینه‌وا و هه‌رێم هه‌ریه‌ك له ره‌بیعه - زومار، سحێلا - شه‌نگال، دهۆك - به‌نداوی موسڵ، تلسقۆف - ناوه‌ران، خازر و هه‌ولێر بۆ موسڵ، دوبه‌ردان و به‌رده‌ڕه‌ش بون.