ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، پابه‌ندبونی خۆی دوپاتده‌كاته‌وه به كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته ئاینییه‌كان له عیراق و هه‌رێمی كوردستان، پاراستنی مافه‌كانیشیان وه‌ك كاری له‌پێشینه‌ی وهڵاتهكهی ناوده‌بات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا، له لێدوانی ھاوبەشی کونسوڵی گشتی ستیڤ فەیگن و نوێنەری تایبەتی پرۆگرامەکانی تایبەت بە یارمەتیدانی کەمینەکان ماکس پریمۆراک له كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له هه‌ولێر، كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 20ی ئایار له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەند دەمێنێتەوە بە کارکردن لە گەڵ ھەموو پێکھاتە ئاینیەکان لە عێراق، بە ھەرێمی کوردستانی عێراقیشەوە".
هه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی بەردەوام دەبن له ھەماھەنگی و لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ ھاوشانە لۆکاڵیەکانیان و رابەڕانی کۆمەڵگا بۆ جێبەجێکردن و چاودێریکردنی ئەو پرۆگرامانەی لە ئێستا‌و داھاتوش بە پارەی ئەمەریکا تەمویل دەکرێن.
"سەرەڕای گۆڕانکاری لە باری ئیشکردنماندا، پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتە ئاینیەکان کاری لەپێشینەی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکایە".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی كردووه به هاوكارییه‌كانیان بۆ پێكهاته‌كان، به تایبه‌ت له باكوری عیراق، به ئامانجی ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە سەرماڵەکانیان و زێدی خۆیان ببوژێننەوە.
هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا، له‌روی داراییه‌وه بۆ پرۆژه‌ی جۆراوجۆر قه‌ره‌قوش، كهرهملێس، باشیك، شێخان، ته‌لسقۆف، لالش، ئه‌لقوش، شنگال، موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌یشی گرتۆته‌وه.