رێكخراوه مه‌ده‌نیی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی سه‌ر به حزبه كوردستانییه‌كان، بڕیاریانداوه به ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی دژی هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیانی كه‌ركوك و داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌كه‌ن، رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا.
نوێنه‌ری ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه‌ركوك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23ی ئایار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، په‌یامێكی پێنج خاڵییان ده‌رباره‌ی دۆسیه و ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانه‌وه بڵاوكرده‌وه.
رێكخراوه‌كان دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له باره‌گای رێكخراوه مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی حزبی شیوعی كوردستان، له په‌یامێكدا، جه‌ختیانكرده‌وه له ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی دژی "گۆڕینی دیمۆگرافیای پارێزگای كه‌ركوك" و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك.
ئه‌و هه‌ڵوێسته دوای قوڵبونه‌وه‌ی كێشه‌كانی گوندی په‌ڵكانه دێت له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان-ی قه‌زای دوبز له پارێزگای کەرکوک، كه پێشتریش بۆ چه‌ندجارێك بونه‌ته جێی بارگرژیی و مشتومڕی خەڵک و لێپرسراوان دەربارەی خاوەندارێتی ناوچەکە و زەوییە کشتوکاڵییەکانی، بەوتەی کورد لەژێر فشاردا هەوڵی دەرکردنیان دەدرێت، لەکاتێکدا عەرەب بە شوێنی نیشتەجێبونی خۆیانی دەزانن.
رێكخراوه‌كانی سه‌ر به حزبه كوردستانییه‌كان له خاڵێكی تری په‌یامه‌كه‌یاندا داواده‌كه‌ن حكومه‌تی عیراقی به‌زوترین كات بێته سه‌رخه‌ت و په‌رله‌مانیش هه‌ڵوێستی جددیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها داوای ئهوهشیانكردوه نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخی ناله‌باری ئێستای سنوره‌كه، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كێشه‌كان به هه‌ڵپه‌سێراوی بمێننه‌وه "ده‌بێته مایه‌ی تێكچونی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه 22ی ئایار راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت دوای كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و ناوچانه‌ی له سهگهڕان ناكۆكییان هه‌یه، رایگه‌یاند گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ی دوای دروێنه‌ی ئه‌مساڵ كاركردن له زه‌وییه‌كان سڕبكرێن، تا له‌روی یاساییه‌وه كێشه‌كان یه‌كلاییده‌كرێنه‌وه.