منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ، روبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌ی توندی جه‌سته‌یی ده‌بێته‌وه و له كاتی ئاشكرابونی دۆسیهكهشیدا، باوكی وه‌ك تۆمه‌تباری روداوه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه 22ی ئایار له شاری كه‌ركوك، منداڵێكی شەش ساڵ دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی، له‌كاتی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیدا ده‌رده‌كه‌وێت شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی توندوتیژی خێزانی، كه به‌هۆی به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دۆسیه‌كه‌وه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "باوكی ئه‌و منداڵه له گه‌ڕه‌كێكی كه‌ركوك كوڕه‌كه‌ی بردووه بۆ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی، له‌وێ دوای پشكنینی منداڵه‌كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی ته‌ندروستیه‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه".
كاتێك كارمه‌ندانی بنكه‌كه به ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵه‌كه ده‌زانن، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانیش باوكی ئه‌و منداڵه ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، "ئه‌و منداڵه باوكی تۆمه‌تباركردووه به ئه‌شكه‌نجه‌دانی، وتویه‌تی پێشتر به‌وهۆیه‌وه ده‌ست و قاچێكی له‌گه‌چ گیراوه، شوێنه‌واری زۆری لێدان به پشتیه‌وه هه‌بووه" وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت باوكی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووه هیچ بۆ پۆلیس ئاشكرانه‌كات.
ئه‌و منداڵه، له‌لای باوكی راسته‌قینه‌ی خۆیی و باوه‌ژنیه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی باوكی جارێكی‌تر ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوهتهوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو)، باوكی منداڵه‌كه‌ی له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ره‌تیكردۆته‌وه ئه‌شكه‌نجه‌ی كوڕه‌كه‌ی دابێت، دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ دادگا، به‌بڕیاری دادوه‌ر تا 29ی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ده‌مێنێته‌وه و دواتر له‌باره‌ی دۆسیه‌كه‌یه‌وه بڕیارێكی تر ده‌درێت.
ئه‌وه یه‌كه‌م روداوی توندوتیژی نیه دژی منداڵان له كه‌ركوك، پێشتریش چه‌ند حاڵه‌تێكی تر تۆماركراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له‌لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه ناڕه‌زایی دروستكردووه.
له مانگی تشرینی دوه‌می 2017دا، منداڵێک لە گوندی دووبزنی لە سنووری شارەدێ-ی شوان له كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستدا، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زۆریه‌وه له‌لایه‌ن باوکی و باوەژنەکەیەوە، له 5ی ئایاری هه‌مان ساڵ منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵ به‌توندی لەلایەن باوكیەوە لێیدرا له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌سجیلی ئۆتۆمبێلێكی له‌كارخست، دوو هه‌فته پێش ئه‌و روداوه‌ش منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان بەشێكی زۆر لە جەستەی بەهۆی لێدانی باوكییەوە بریندار بوو و ئازاری زۆری پێگەیشت، چونكه درەنگ لە یاری تۆپی پێ گەڕابۆوە ماڵەوە.