هەریەكە لە عه‌قید نه‌وزاد، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ره‌حیماوا و موقه‌ده‌م محه‌مه‌د تالب لێپرسراوی نه‌هێشتنی تاوان له هەمان بنكە، دوای چوار مانگ لە زیندانیكردن لەسەر تاوانی هه‌ڵاتنی زیندانییه‌ک ئازادكران، ئەوەش دوای تەواوكردنی حوكمەكەیان.
26ی کانونی دوه‌می 2019، تۆمه‌تبارێک به کوشتن و هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر ماڵان و دزیی، له بنکه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا له باکوری شاری که‌رکوک له بارودۆخێکی ته‌مومژاویدا هه‌ڵات، دوای ماوه‌یه‌ک له پارێزگای دهۆک له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیرکرا، کاتێک هه‌وڵیده‌دا بچێته تورکیا.
لەسەر ئەو دۆسییەیە لە 17ی ئازار دادگای سه‌ربازیی دووی نه‌ینه‌وا، له دانیشتنێکدا بڕیاری زیندانیكردنی بۆ بەڕێوەبەری بنكەی رەحیماوا و ژمارەیەك ئەفسەر و پۆلیسی تری هەمان دەركرد.
عەقید نەوزاد ستار، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی رەحیماوا كە لەگەڵ موقه‌ده‌م محه‌مه‌د تالب، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوان له هەمان بنكە بە چوار مانگ زیندانیكردن حوكمدرابون، بە (كەركوك ناو)ی وت "شەممە 25ی ئایار حوكمەكەمان تەواو كرد و ئازادكراین، بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان بگەڕێینەوە بۆ ئەرك، بەڵام نازانین لە هەمان بنكەی پێشوو لێپرسراوێتیمان دەبێت، یان لە شوێنی تر"،
وتیشی "لەسەر دۆسییەی هەڵاتنی زیندانییەكە پێنج پۆلیس و دوو ئەفسەری تریش سزادرابون، بەڵام حوكمەكەیان زیاتر بوو".
به‌پێی یاسای هێزه ئه‌منییه‌کانی ناوخۆ، هیچ ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندێکی ئه‌منی له‌کاره‌که‌ی دورناخرێته‌وه، ئه‌گه‌ر حوکمی سزادانه‌که‌ی له 12 مانگ زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر سزاکه‌یشی که‌متر بێت ده‌توانێت دوای ته‌واوبونی زیندانییه‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌رکه‌که‌ی، به‌ڵام کاریگه‌ری له‌سه‌ر پلهبهزرکردنهوهی ده‌بێت.
لەنێو ئەوانەی لەسەر ئەو دۆسییەیە دەستگیركرابون کارمه‌ندێكی پۆلیس بە سێ ساڵ زیندانی حوكمدرابوو، ئەوەش بە تاوانی رێنیشاندانی هه‌ڵاتنی زیندانییه‌که.
دوو کاتژمێر دوای هه‌ڵاتنی زیندانییه‌که له کانونی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا، ژماره‌یه‌ک له ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌کانی که‌رکوک به فه‌رمانی نوسینگه‌ی پشکنه‌ری گشتی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ستگیرکران.