فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوتری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایده‌كات چه‌ند جارێك لێپرسراوانی حزبه‌كه له نێویاندا كۆسره‌ت ره‌سوڵ و ئاسۆ مامه‌ند، داوایانكردووه پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك وه‌ربگرێت به‌ڵام ئه‌و ره‌تیكردۆته‌وه و ئه‌و ئیشه‌ی پێخۆش نه‌بووه.
ئه‌و زانیارییانه‌ی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بڵاویكردۆته‌وه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هات ده‌رباره‌ی ناكۆكییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری كه‌ركوك و ناوهێنانی ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته.
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، كه چه‌ندین ساڵه وازی له یه‌كێتی هێناوه له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێت "لە کاتێکدا من لە دەرەوەی وڵاتم. زۆرم لا سەیرە هەڵایەکی نا بەجێ نراوەتەوە لەسەر دانانی پارێزگاری کەرکووک و ناوهێنانی ناوی من لەو گێژەنگە سازکراوەدا".
"پاش چەند جارێک کە بۆ پارێزگاری کەرکوک رووی دەمی لێپرسراوانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاراستەی من کراوە. هەمیشە وتوومە قبوڵم نییە".
پۆستی پارێزگار بۆ تێکۆشەرێکی کارا و دڵسۆز زۆر نییە و مایەی ئەو شپرزە بوونە زۆره نییە
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر نوسیویه‌تی "یەکەمجار شەوی پەلاماردانی کەرکوک لە 16ی ئۆکتۆبەردا بەڕێز ئاسۆ مامەند لە بارەگای مەڵبەند و بە ئامادەبوونی کاک کۆسرەت و مامۆستا بەکر و تێکۆشەرێکی زۆر ئەو باسەی کردەوە، کە من قبووڵی بکەم پۆستی پارێزگار وەربگرم .. جارێکی تریش هەر لە کۆڕی کاک کۆسرەت و لە ماڵی خۆیان بە ئامادەبوونی کاک عارف قوربانی و مامۆستا بەکر هەمان وەڵام دایەوە کە من ئەو کارە ناکەم".
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌یكردووه "لە دەمی کۆبوونەوەکانی هەردوو وەفدی یەکێتی و پارتی دا جەنابی کاک کۆسرەت کە جێگری یاسایی و جێگری سکرتێری گشتییە و کەسی یەکەمی ناو یەکێتییە. داوای لێکردم چونکە خۆی لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیدا لەگەڵ جەنابی مەسعود بارزانیدا رێککەوت لەسەر ئەوەی فەرەیدوون عەبدولقادر کە هەردوو حیزب پێی رازین و وەکو تێکۆشەرێکی دیاری جولانەوەی کورد تەماشای ئەکەن ئەو پۆستە وەربگرێ".
"هەموو برایان مامۆستا بەکر و کاک ئیسماعیل مەحموود ئاگادارن کە رازینەبووم و تەنها لەبەر هاوڕێیەتی زۆر لەگەڵ کاک کۆسرەت و لە دڵسۆزیم بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە رەسمی رەتمنەکردەوە، بەڵام پێم وتوون کە ئەو ئیشەم پێ خۆش نییە. بەڵام باسەکە خرایە ئەو قاڵبەوە کە رەزامەندی من خزمەتی تەبایی نێوان یەکێتی و پارتی ئەکات، بۆیە بێ دەنگ بووم".
زۆریش بەداخم بۆ ئەوەی کەسانێک لە یەکێتی پەیدابوون هەر لە خۆڕا هەڵدەچن و هەموو سنوورێکی برایەتی و وەفا و جوامێری ئەبەزێنن
فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به خه‌باتی خۆی كردووه له نێو یه‌كێتی و "زۆریش بەداخم بۆ ئەوەی کەسانێک لە یەکێتی پەیدابوون هەر لە خۆڕا هەڵدەچن و هەموو سنوورێکی برایەتی و وەفا و جوامێری ئەبەزێنن و خۆیان ئەدەنە دەست بێویژدانی"، پێشیوایه كه‌مترنیه له‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ پۆستە باڵاکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی سەرۆکایەتی هەرێم كاندید ده‌كه‌ن، بۆیه "پۆستی پارێزگار بۆ تێکۆشەرێکی کارا و دڵسۆز زۆر نییە و مایەی ئەو شپرزە بوونە زۆره نییە".
ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه‌هات سێشه‌ممه 28ی ئایار، دوای سێ رێككەوتن و حەوت مانگ گفتوگۆ، پەیوەندی نێوان یه‌كێتی و پارتی چووە قۆناغێكی ترەوە، كاتێك یەكێتی بایكۆتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمیان كرد، كە بەپێی رێككەوتنی هەردولایان نێچیرڤان بارزانی تاكە كاندیدیان بوو.
به‌پێی به‌یاننامه‌كانی یه‌كێتی ئه‌و بایكۆته به‌هۆی یه‌كلایینه‌كردنه‌وه‌ی كاندیدی پارێزگاری كه‌ركوك بووه له كاتێكدا پارتی ده‌ڵێت پێشتر به‌رێككه‌وتنی نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ، دانانی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر بۆ ئه‌و پۆسته یهكلاییبۆتهوه.
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك كه یه‌كێتی به مافی خۆی ده‌زانێت، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراقییه‌وه بۆ ناوچه‌كانی جیناكۆك كه‌وتۆته ده‌ست راكان سه‌عید، له پشكی عه‌ره‌بی سونه و له‌كاته‌وه هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه شكستیهێناوه، به‌هۆی بایكۆتی پارتییه‌وه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.