هێزه ئه‌منیه‌كان له موسڵ، ده‌ستگیركردنی چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای عیراقییان راگه‌یاند به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵێك و دایكی، ئه‌وه‌ش دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی تۆمه‌تباره‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا.
روداوه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، له بازگه‌ی كاتی یاخود خاڵی پشكنینی نێوان دوو ناوچه‌ی شاری موسڵ بووه و هێزێكی سوپای عیراقی، وێڕای ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر منداڵێك و دایكی، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا سوكایه‌تییان پێده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوبۆته‌وه و (كه‌ركوك ناو) بینیویه‌تی، سه‌ربازێك له‌نێو ههمهڕێكدا دانیشتووه و له‌رێی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی به‌كۆمه‌ڵه‌وه قسه له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تردا ده‌كات، له‌وكاته‌شدا كوڕێكی منداڵ كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی پێنج ساڵ ده‌بێت له ته‌نیشتی دانیشووه.
ئه‌و سه‌ربازه، له‌گه‌ڵ قسه‌كانیدا له‌و په‌یوه‌ندییه ڤیدیۆییهیدا له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك، گێچه‌ڵ (ته‌حه‌روش) به جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌وه ده‌كات، له‌وكاته‌شدا ده‌نگی سه‌ربازی تر له ڤیدیۆكه‌دا ده‌بیسترێت كه قسه و سوكایه‌تی به منداڵه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و ڤیدیۆیه‌دا، له ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كه، ژنێك كه دایكی كوڕه‌كه‌یه، منداڵێكی ساوای له‌باوه‌شدایه و له ساتری خاڵی پشكنینه‌كه ده‌رده‌چێت و ده‌ڕوات، دوای دوركه‌وتنه‌وه‌ی له ژماره‌یه‌ك سه‌رباز.
ئه‌و سه‌ربازه‌ی ڤیدیۆكه تۆمارده‌كات، له‌وكاته‌ی ژنه‌كه ده‌ڕوات به هاوڕێیه‌كانی ده‌ڵێت؛ "ئه‌وه سێكسیان له‌گه‌ڵدا كرد"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مامه‌ڵه‌ی سه‌ربازه‌كان له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌دا.
روداوه‌كه له شاری موسڵ و له تۆڕه كۆمهلایهتییهكاندا، كاردانه‌وه‌ی توندی لێكهوتهوه، لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستپێكرد.
لیواروكن حه‌مه‌د نامس، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا له رونكردنه‌وه‌یه‌دا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له روداوه‌كه، ئاشكرایكردووه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا توانیویانه دوو كه‌س له تۆمه‌تبارانی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ر منداڵێكی پێنج ساڵ ده‌ستگیربكه‌ن له ناوچه‌ی ره‌جم حه‌دید له به‌ری راستی موسڵ، دوای وه‌رگرتنی وته‌كانیان رێكاری یاساییان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
به‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، فه‌ریق ئه‌وه‌ل روكن عوسمان غانمی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عیراقی داوای له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌و پارێزگا كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی به په‌له له‌و روداوه‌كه ده‌ستپێبكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره، كه به‌وته‌ی ئه‌و سوكایه‌تییان به سومعه‌ی سوپا كردووه، ده‌ستگیربكرێن.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 31ی ئایاریش، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی راگه‌یاند كه هه‌ستاون به ناشرینكردنی ناوبانگی سوپای عیراقی، له‌رێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا، روانگه‌ی عیراقی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، وێڕای ئاماژه به ناوهڕۆك و گفتوگۆكانی ناو گرته ڤیدیۆییه‌كه، داوایكردووه ده‌سه‌ڵاتداران به‌زوویی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه روبه‌ڕوی سزا بكاته‌وه.
روانگه‌ی عیراقی كه روداوه‌كه وه‌ك "ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵ" ناوده‌بات، به‌پێویستی ده‌زانێت له‌رێی دادگا و سزادانی تۆمه‌تباره‌كانه‌وه، رێگری بكرێت له‌و جۆره پێشێلكارییانه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منیی و سه‌ربازییه‌كانه‌وه.
به‌پێی ماده‌ی 393 له یاسای سزادانی عیراقی، هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر منداڵێكی كوڕ یان كچ به ره‌زامه‌ندی خۆی یان به‌بێ ره‌زامه‌ندی، ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵ پاڵنه‌ر بێت بۆ كوشتنی، ئه‌وا سزاده‌درێت به زیندانی كاتی یان هه‌تاهه‌تایی یاخود له سێداره‌دان.