هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سیان راگه‌یاند به تۆمه‌تی تهقیهوهكانی مانگی رابردووی شاری كه‌ركوك، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی بونه قوربانی.
كۆتایی مانگی رابردوو، به‌هۆی پێنج ته‌قینه‌وه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كوژران و برینداربون، لهكاتهشهوه لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بووه و هێزه ئه‌منییه‌كان، گه‌یشتون به دوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، شه‌وی رابردوو 13ی حوزه‌یران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، له 3ی ئه‌م مانگه‌وه و به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری، توانیویانه دوو تۆمه‌تباری ته‌قینه‌وه‌كان ده‌ستگیربكه‌ن كه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به رێكخراوی داعشه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، تۆمه‌تباری یه‌كه‌م به‌ناوی (م، س، ع) دانیشتوی گوندی قه‌هاره له ناحیه‌ی ریاز، له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌داناوه هه‌ستاوه به چاندنی بۆمبه‌كان له شه‌قامه‌كانی قودس و رێگای به‌غدا، له‌رێی ئۆتۆمبێلێكی جۆری تویوتا لاندكرۆزه‌ر.
له دانانی بۆمبه‌كاندا، تۆمه‌تبارێكی تر به‌ناوی (ی، ك) له هه‌مان ئۆتۆمبێلدا بووه و هاوكاری تۆمه‌تباری یه‌كه‌می كردووه، ئه‌ویش ده‌ستگیركراوه و هه‌ردوكیان دانیان به‌وه‌داناوه په‌یوه‌ندییان هه‌بووه به داعشه‌وه و له دوای ساڵی 2014وه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه كارده‌كه‌ن، به‌پێی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی.
له سه‌روبه‌ندی ته‌قینه‌وه‌كاندا، چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كامێراكانی چاودێری له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرانه‌وه، كه تێیدا كه‌سێك له ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ر داده‌به‌زێت و بۆمب داده‌نێت.
لیوا سەعد حەربیە، فەرماندەی ژوری ئۆپەراسیۆنه هاوبەشه‌كانی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا 13ی حوزه‌یران بڵاویكرده‌وه، ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی ته‌قینه‌وه‌كه به هه‌وڵی ئه‌وان و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای هه‌واڵگری بووه له كه‌ركوك.
حه‌ربیه جه‌ختیكرده‌وه "ئه‌و ده‌ستانه ده‌بڕینه‌وه كه هه‌وڵده‌ده‌ن زیان به ئاسایشی كه‌ركوك و گیانی هاوڵاتییه‌كانی بگه‌یه‌نن".
دوابه‌دوای كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی 30ی ئایار، پێنج ته‌قینه‌وه له شه‌قامه جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوك رویدا، به‌هۆیه‌وه و به‌پێی دوایین ئاماره‌كان؛ دوو كه‌س كوژران و 38ی تر برینداربون، له‌نێویاندا ژن و منداڵ.
ئه‌وكات راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی "ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان چه‌ند رۆژێك به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كان هۆشداری داوه له‌وه‌ی نیه‌تی كاری تیرۆریستی هه‌یه به‌ڵام كه‌مته‌رخه‌می و لاوازی هه‌بوو له راپه‌راندنی ئه‌ركه ئه‌منیه‌كاندا، له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆییه‌وه كه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان بون".
سوپای عیراقی و هێزه جیاوازه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عیراق، له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراون، دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ش راسته‌وخۆ به‌ده‌ست فه‌رمانده‌یی ئۆپهراسیۆنهكانهوهیه، كه پۆلیسیش له‌ژێر سهرپهرشتیدایه.
روداوه‌كانی كه‌ركوك له كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و پارێزگایه و ته‌واوی عیراق له تشرینی دوه‌می 2017وه كۆتاییهاتووه و هیچ ناوچه‌یه‌كیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا جموجۆڵی چه‌كداری هه‌یه.