له شه‌وو رۆژێكی پارێزگای كه‌ركوك، پێنج روداوی كوشتن و گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیان تۆمارده‌كرێن به هۆكار و روداوی جیاواز، جگه له ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار و باندی مه‌ترسیدار.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، له رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، پێنج هاوڵاتی له كه‌ركوك گیانیان له‌ده‌ستداوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌باره‌ی روداوهكانهوه، هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه.
یه‌كێك له روداوه‌كان، له نێو بازاڕی گه‌ڕه‌كی نه‌سر و به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه رویدا، كاتێك ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌ستڕێژی گولـله‌یان له هاوڵاتییه‌ك كرد.
عەقید هەڤاڵ بەرزنجی، بەرێوەبەری بنكەی پۆلیسی عروبە له‌باره‌ی ئه‌و روداوه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پێشنیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یران لە گەڕەكی نەسر تەقە لە گەنجێكی تەمەن 25 ساڵ كراوه و دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ستداوه".
به‌وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پۆلیس، ته‌قه‌كه‌ره‌كان دوو كه‌س بون، له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی گه‌ڕه‌كه‌كه ده‌ستڕێژیان كردووه و دواتر هه‌ڵاتون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پۆلیسی كه‌ركوك، له‌و روداوه‌دا هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی حه‌مید عه‌واد لهێبی گیانی له‌ده‌ستداوه و دوای لێكۆڵینه‌وه له سێ كاتژمێردا گه‌یشتون به ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه، كه له ناوچه‌ی یه‌كی حوزه‌یران نیشته‌جێن.
وه‌ك له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه، تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵاتون، ماڵ و منداڵ و خێزانه‌كانیان به‌جێهێشتووه، "ده‌ركه‌وتووه كێشه‌كه په‌یوه‌ندی هه‌بووه ناكۆكی و بارگرژیی عه‌شایه‌رییه‌وه".
تۆمه‌تبارانی ئه‌و روداوه، به‌پێی مادده‌ی 406ی یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، كه تایبه‌ته به كوشتنی به ئه‌نقه‌ست.
هه‌ر پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یران، كچێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ به هه‌ڵواسراوی له نێو ماڵی خۆیاندا دۆزرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له ناوچه‌ی سه‌یاده ئه‌و كچه به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".
له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی روداوه جیاوازه‌كاندا، سستی هه‌یه و به‌رده‌وام جێی ناڕه‌زایی بووه، به‌تایبه‌ت له‌و روداوانه‌ی كه‌سێك تێیدا ده‌بێته قوربانی، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌بێ به‌دواداچونی ته‌واو وه‌ك "خۆكوشتن" ناوده‌برێن.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 12ی حوزه‌یران، له به‌رده‌م زانكۆی كه‌ركوك له ناوچه‌ی سه‌یاده، ئۆتۆمبێلێك به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و به‌هۆیه‌وه، خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی شێلاوه به‌ناوی میدیا ئومێد، ده‌ستبه‌جێ ئه‌و گه‌نجه گیانی له‌ده‌ستداوه.
روداوێكی تری كه‌ركوك، له گوندی به‌یانلو-ی ناحیه‌ی له‌لایه‌ن بووه، ئه‌ویش كوشتنی باوكێك بووه له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه.
عەقید سه‌ڵاحەدین سابیر، بەرێوەبەری بنكەی پۆلیسی لەیلان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هاوڵاتیەك بە ناوی عومەر رەشید تەمەن 42 ساڵ لە كاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵ، له‌لایه‌ن كوڕێكیهوه كه ته‌مه‌نی 17 ساڵ بووه ته‌قه‌ی لێكراوه و گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئه‌و كوڕه گه‌نجه، دوای ده‌ستگیركردنی به هێزه ئه‌منییه‌كانی وتووه، پێشتر له‌گه‌ڵ باوكی ده‌مه‌قاڵییان بووه و باوكی لێیداوه، بۆیه چاودێری كردووه و ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی عه‌قید سه‌ڵاحه‌دین.
له نزیك قه‌زای دوبزی كه‌ركوك، گه‌نجێك له كاتی مه‌له‌كردندا خنكاوه و دره‌نگانی شه‌وی چوارشه‌ممه، ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنراوه‌ته‌وه.
عەقید حەمید عومەر، بەرێوەبەری بنكەی پۆلیسی سەرگەڕان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و گه‌نجه ناوی ئەرشد خەمیس عەدای بووه و له نێو زێی بچوك خنكاوه، دوای گه‌ڕانی تیمه‌كانی مه‌له‌وانی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و له روباره‌كه ده‌رهێنراوه.
دەزگا ئەمنییەكانی كەركوك، پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یران، دەستگیركردنی ئەفسەرێكیان راگەیاند كە تۆمەتبارە بە رفاندن و دواتر لاقەكردنی كچێك.
روداوی رفاندنەكە سەرەتای هه‌فته‌ی رابردوو بوو، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس لە روداوەكە، بە بڕیاری دادوەر ئەفسەرێك كە تۆمەتبار كراوە بەو روداوە دەستگیركرا، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەكی باڵا لە دەزگا ئەمنییەكان بۆ (كه‌ركوك ناو).
تۆمەتبارەكە بەپێی وتەی دەزگا ئەمنییەكان، ئۆتۆمبێلێکى حکومى بۆ رفاندن و دواتر لاقەكردنی كچەكە بەكارهێناوە و دەستبەسەر خۆیی و ئۆتۆمبێلەكەشدا گیراوە.
له هه‌ڵمه‌تێكی تری ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا، باندێكی تایبه‌تمه‌ندی به‌كارهێنه‌ری چه‌كی بێده‌نگ ده‌ستگیركراون، كه تۆمه‌تبارن به چه‌ندین روداوی تیرۆركردن له زاب، حه‌ویجه و شاری كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ربازی.
ئه‌و ده‌زگایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی حوزه‌یران بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندامانی ئه‌و بانده داواكراو بون و به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر دراونه دادگا.
ساڵانه سه‌دان روداو و تاوانی جیاواز لە كەركوك تۆمارده‌كرێن، لە نێویاندا ئەو دۆسێیانەی ژنان تێیدا ده‌بنه قوربانی، كه به‌شێكی زۆری ئاماره‌كانی "خۆكوشتن"یش پێكده‌هێنن.
روداوه‌كانی "خۆكوشتن" له كه‌ركوك، بۆته جێی مه‌ترسی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵكشاندایه و گه‌یشتۆته ریزبه‌ندی سێیه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیراق، ئه‌وه‌ش دوای تۆماركردنی 22 حاڵه‌ت له چوار مانگدا.