مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی سه‌رده‌می داعش، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر نیوه‌ی قه‌زای شنگال و زیانی زۆری گیانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌وه‌ش بۆته به‌ربه‌ستێكی سه‌ره‌كیی له به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا.
چەكدارانی رێكخراوی داعش، لە ماوەی حوكمڕانییاندا زۆربەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتیان بۆمبڕێژكرد، به تایبه‌ت قه‌زای شنگال، پێش بەجێهێشتن و كۆنتڕۆڵكردنەوەی لەلایەن هێزە عیراقییەكانهوه.
بۆمبه چێنراوه‌كان و ته‌قه‌مه‌نی، له زۆربه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوهكاندا بۆته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، خواستی ئاواره‌كانیشی بۆ گه‌ڕانه‌وه دواخستووه.
خالد موراد رهڤۆ، خه‌ڵكی ناحیه‌ی گرعوزێره له شنگال و چه‌ند ساڵێكه به ئاواتی ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ خانووه‌كه‌ی، به‌ڵام له ترسی مینه چێنراوه‌كان ناتوانێت و هه‌ر له ئاواره‌ییدا ماوه‌ته‌وه.
"هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر برایه‌كه‌م كه ته‌مه‌نی 24 ساڵ و پێشمه‌رگه بوو، سه‌ردانی گرعوزێر و خانوی هاوڕێیه‌كی كرد، له‌ناو خانوه‌كه‌دا، بۆمب به خۆیی و ئه‌و هاوڕێیه‌یدا ته‌قییه‌وه و هه‌ردوكیان گیانیان له‌ده‌ستدا" خالد وای وت.
براكه‌ی خالد، كه ئاواره‌ی كه‌مپی چه‌م مشكۆ و باوكی دوو منداڵ بووه، نمونه‌یه‌كه له ده‌یان قوربانی به‌هۆی ته‌قه‌مه‌نی و پاشماوه‌كانی شه‌ڕه‌وه.
جه‌لال خه‌ڵه‌ف پیس‌و، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017وه تائێستا 30 مه‌ده‌نی له ناحیهكهمان گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانه‌وه، زیاتر له 10 كه‌سیش برینداربون".
دوو مانگه رێكخراویMAG تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنی مین و ته‌قه‌مه‌نی له سه‌نته‌ری ناحیه‌كه ده‌ستبه‌كاربووه و تائێستا سه‌دا 50ی سه‌نته‌ری ناحیه‌كه پاككراوه‌ته‌وه، به‌وته‌ی پیس‌و، پێشتریش به‌شی ئه‌ندازیاری سوپای عیراقی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك و ده‌وروبه‌ری له هه‌مان سنور پاككردۆته‌وه.
ناحیه‌ی گرعوزێر له سێ كۆمه‌ڵگا پێكهاتووه؛ سیبا شێخ خدر، گرزه‌رك، رهمبوسیێ، زیاتر له 15 گوند له خۆده‌گرێت.
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كه پێیوایه به زیادكردنی تیمه‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، زوتر ده‌توانرێت ناوچه‌كه پاكبكرێته‌وه، هه‌رچه‌ند حكومه‌تی به‌غدا به‌ڵێنی داوه ته‌واوی ناوچه‌كه له ته‌قه‌مه‌نی پاكبكاته‌وه.
به‌پێی ئامارێكی فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباره‌كانی تایبه‌ت به مین (UNMAS)، هێشتا زیاتر له ملیۆنێك و 700 هه‌زار ئاواره له عیراقدا ماون، له‌و ژماره‌یه‌ش رێژه‌ی له‌سه‌دا 37ی ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كاندان مه‌ترسی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی به هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌گه‌ڕانه‌وه ده‌زانن.
فه‌هد حامد، قایمقامی قه‌زای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌شێك له سه‌نته‌ری شنگال پاككراوه‌ته‌وه به‌ڵام خانووه روخاوه‌كان مین و ته‌قه‌مه‌نی تێداماوه، كه زیاتر له سه‌دا 95ی خانوه‌كان روخاون و ته‌نیا ناحیه‌ی سنونێ به ته‌واوی له مه‌ترسی ته‌قه‌مه‌نی پاككراوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، قه‌زای شنگال (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ) كه لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرت، لە تشرینی دووەمی 2015وه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه و هێشتا زۆربه‌ی خزمه‌تگوزارییه‌كان و زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
جگه له گرعوزێر، هه‌ریه‌ك له ناحیه و ناوچه‌كانی قه‌حتانیه، جه‌زیره، تل قه‌سه‌ب، تل به‌نات، به‌عاج و ده‌یان گوند به‌ته‌واوی پاكنه‌كراونه‌ته‌وه.
قایمقامی شنگال ده‌ڵێت سنوره‌كه به رێكخراوێك یاخود چه‌ند رێكخراوێك پاكناكرێتهوه، بۆیه پێویسته تیم و رێكخراوی زیاتر كاربكه‌ن بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین و ته‌قه‌مه‌نی.
به‌پێی خه‌مڵاندن و به‌دواداچونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له موسڵ و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له بۆمب لانیكه‌م هه‌شت ساڵی پێویسته، تا دوباره خه‌ڵك و ئاواره‌كان به‌بێ مه‌ترسی بگه‌ڕێنه‌وه.
مه‌سعود مه‌لا شه‌فیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری مین و ته‌قه‌مه‌نی له پارێزگای دهۆك كه له سنوری شنگال كاریانكردووه به (كه‌ركوك ناو )ی وت "ئیشه‌كانمان له شنگال به‌دوو شێوه‌یه؛ چاودێری پڕۆژه و ئیشی رێكخراوه‌كانی هه‌ڵگرتنی مین و به‌تایبه‌ت رێكخراوی (MAG) و هه‌ماهه‌نگی باش له‌نێوانماندا هه‌یه، هه‌روه‌ها هانی رێكخراوه‌كان ده‌ده‌ین پرۆژه‌كانیان له شنگال جێبه‌جێبكه‌ن".
كاری دوه‌می ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، وه‌ك مه‌سعود باسیكرد، هۆشیاری ئاواره‌كانه له‌كاتی سه‌ردانی ناوچه‌كانی خۆیاندا، ئه‌وه‌ش له‌رێی ده‌یان سمینار و چالاكی جۆراوجۆره‌وه.
فه‌رمانگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری تایبه‌ت به مین، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌وروبه‌ری 600 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه له ته‌قه‌مه‌نی پاككراونه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامی ده‌بێت.