پاسه‌وانانی بۆرییه نه‌وتییه‌كان، به موچه‌ی مانگانه‌یان رازی نین و داواده‌كه‌ن به هه‌میشه‌یی دابمه‌زرێندرێن، ئه‌وه‌ش دوای 10 ساڵ له ده‌ستبه‌كاربونیان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 14ی حوزه‌یران له به‌رده‌م ئیداره‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكور له گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌ی شاری كه‌ركوك، نزیكه‌ی 100 پاسه‌وانی بۆرییه نه‌وتییه‌كان گردبونه‌وه بۆ گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان.
چالاک ئەحمەد، یه‌كێك له پاسه‌وانانی ناڕازی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "موچەی مانگانه‌مان 600 هه‌زار دیناره، له‌كاتێكدا مه‌ترسی زۆرمان له‌سه‌ره و چه‌ندینجار بۆمبی چێنراومان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه، ئه‌و موچه‌یه به‌شمان ناكات و 10 ساڵه زیاد نه‌كراوه".
به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه، ئه‌وانه‌ی به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داده‌مه‌زرێندرێن و هه‌مان كاری ئه‌وان ده‌كه‌ن، موچه‌كه‌یان ده‌گاته زیاد له ملیۆنێك و 600 هه‌زار دینار، به ده‌وامی كه‌متره‌وه.
پاسه‌وانانی بۆرییه نه‌وتییه‌كان، 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌ستبه‌كاربون و ژماره‌یان نزیكه‌ی 540 كه‌سه، كه ئه‌ركی پاراستنی بۆرییه نه‌وتییه‌كان و چوارده‌وری كۆمپانیاكانی نه‌وت و گازی باكور له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن.
عەلی نادر، یه‌كێكی تر له به‌شداربوانی گردبونه‌وه‌كه به (کەرکوک ناو)ی وت "داواکارین بەزوترین کات بکرێین بەهەمیشەیی، بەرپرسی یەکێک لە دەستەکانی کۆمپانیای نەوتی باکور لە گەڵ نوێنەری ئێمە کۆبۆتەوە و بڕیاریداوە لە گەڵ بەغدا قسە بکات بۆ داواكارییه‌كانمان".
گله‌ییه‌كی تری پاسه‌وانانی بۆرییه نه‌وتییه‌كان، ئه‌و چه‌ك و پێداویستییانه‌یه له به‌رده‌ستیاندایه، كه به‌پێی پێویست نیه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رباری به‌ڵێنی زۆر به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كراوه، له كاتێكدا ته‌واوی پێكهاته‌كانی كه‌ركوكی تێدایه.