هێزه ئه‌منییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك، رێگه‌ناده‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بچێته نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یران ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وێڕای ئیدانه‌ی رێگریی له ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌ن، داوایان له پارێزگار و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كرد لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
دكتۆر خه‌لیل ئیبراهیم، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا وتی "به‌یانی ئه‌مڕۆ رۆیشتن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ یه‌كێك له نه‌خۆشه‌كان و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی چاودێری، به‌ڵام توشی سه‌رسوڕمان بوم كاتێك رێگه‌نه‌درا بچمه ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌ندروستی، هێزه ئه‌منییه‌كانی پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌كه، رێگرییان لێكردوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خۆی ناساندووه، "ئه‌و روداوه‌كه قبوڵكراو نیه و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر باڵاده‌ستترین ده‌سه‌ڵاتی چاودێری و یاسادانان".
دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌ركوك، راسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبهشهكاندایه، كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ پێكهێنراو بۆ سه‌رپه‌رستی ته‌واوی هێزه‌كانی ناوشار و سنوری پارێزگاكه.
(كه‌ركوك ناو) په‌یوه‌ندی كرد به راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له كه‌ركوك، به‌وته‌ی ئه‌وان، زانیاری كۆده‌كه‌نه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن، تا ورده‌كاری روداوه‌كه‌وه بزانن.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كه له 2005وه هه‌ڵبژێردراون و ئه‌ركی سه‌ره‌كییان چاودێرییه، له مانگی 10ی 2017وه دانیشتنه‌كانیان په‌كیكه‌وتووه به‌ڵام لیژنه‌كانیان كاركراوهتهوه و له كاردان.
گه‌لاوێژ عه‌بدولجه‌بار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا وتی "ئه‌و زیاده‌ڕۆییه قبوڵناكه‌ین و ئه‌وه‌ی رویداوه ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، بۆیه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته‌دا بكه‌ن و رێگریبكه‌ن له دوباره‌بونه‌وه‌ی رووداوی هاوشێوه".