پارێزگای كه‌ركوك، له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری بایۆمهتریدایه و سه‌دا 65ی هاوڵاتیان رێكاره‌كانی به‌شدارییان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ته‌واو كردووه، ئه‌وه‌ش له كۆی زیاتر له ملیۆنێك ده‌نگده‌ر.
ئه‌و ئاماره‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌سه‌ر كه‌ركوك، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی حازم محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاراندا هات كه چوارشه‌ممه 26ی حوزه‌یران له پارێزگاكه ئه‌نجامیدا و په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو.
حازم محه‌مه‌د وتی "رێژه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران له كه‌ركوك گه‌یشتۆته سه‌دا 65 له كاتێكدا به‌غدا سه‌دا 45ـه، ئه‌وه‌ش كه‌ركوك ده‌كاته ریزبه‌ندی پێشه‌وه له پرۆسه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش له كۆی ئه‌و ملیۆن و 11 هه‌زار كه‌سه‌ی له پارێزگاكه‌دا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه".
له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا، مادده‌ی 35 تایبه‌ته به كه‌ركوك و له بڕگه‌یه‌كیدا داوای پێداچونه‌وه‌ی به تۆماری ده‌نگده‌راندا كراوه، ئه‌گه‌ریش له‌و ماوه‌یه نه‌كرا لانیكه‌م له شه‌ش مانگ دوای ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵبژێردراو ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت.
هه‌روه‌ها بڕگه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه دانراوه دوای هه‌ڵبژاردن، به‌جۆرێك ئه‌نجومه‌ن میكانیزمێك دابنێت بۆ دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكان.
"به ئومێدین ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی تۆماره‌كانیان نوێده‌كه‌نه‌وه له رۆژانی داهاتوودا زیاتربن، چونكه تۆماری بایۆمه‌تری ته‌نیا گره‌نتی به‌شداریكردنه له هه‌ڵبژاردن و تا رێگری بكرێت له یاریكردن به دهرهنجامهكانهوه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئاواره‌كانه‌وه رونیكرده‌وه، به‌پێی یاسا نوێیه‌ی هه‌ڵبژاردن، رێگه‌نادرێت كه‌س به‌بێ كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگبدات، به‌ڵام ئاواره‌كان له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت و له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كاندا ده‌نگده‌ده‌ن.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.
حازم محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به واده‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو وتی "بڕیاربوو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان له 16ی تشرینی دوه‌می 2019 ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دواخرا و له ئێستاشدا، وه‌ك كۆمسیۆن پێشنیارمانكردووه هه‌ڵبژاردنه‌كه له نیسانی 2020دا بكرێت".