10 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی تر برینداربون، به‌هۆی دوو روداوی هاتوچۆوه، ئه‌وه‌ش له سنوری هه‌ردوو قه‌زای شنگال و خانه‌قین.
یه‌كێك له روداوه‌كان، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 5 له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قه‌زای شنگال به‌ره‌و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر له پارێزگای نه‌ینه‌وا رویدا، به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
خودێدا چوکی، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونی له شنگال بە (کەرکوک ناو)ی وت "روداوەکەی شنگال لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بوو، له جۆری کیا مۆتۆرس بارهەڵگر و کەیا دکسون".
"یه‌كێك له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ئەفسەرێكی پۆلیس بوو بە پلەی رائید بەناوی جەلال شڤان، دوانی دیكه‌شیان خەڵکی گوندی (خەرانیا)سەر بە ناحیەی سنونێ بون و هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش سوتان".
دوه‌م روداو ده‌كه‌وێته سنوری قه‌زای خانه‌قین له پارێزگای دیاله، كاتێك كاتژمێر 2:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27ی حوزه‌یران دوو ئۆتۆمبێل پێكیاندا و به‌هۆیه‌وه، 11 كه‌س بونه قوربانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی جه‌له‌ولا بۆ (كه‌ركوك ناو) باسی له‌وه‌كرد، روداوه‌كه به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری مسیۆبۆشی و چارجار بووه، له‌رێگای سه‌ره‌كی نێوان كوباشی جه‌له‌ولا و خانه‌قین.
له‌و روداوه‌دا به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه یه‌كێكیان ئافره‌ته و پێنج كه‌سی تر برینداربون.
له نێو برینداره‌كاندا سێ منداڵ و ئافره‌تێك هه‌بووه، سێ منداڵه‌كه كه باوكیان گیانی له‌ده‌ستداوه و دایكیشیان له‌هه‌مان روداودا برینداربووه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی به‌عقوبه كراون.
قوربانیانی ئه‌و روداوه‌ی سنوری قه‌زای پێنج كه‌سیان له یه‌ك خێزان بون.
ساڵانه له ته‌واوی ناوچه‌كانی عیراقدا، سه‌دان كه‌س ده‌بنه قوربانی به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆوه، هۆماری ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ پاپه‌ندنه‌بونی شۆفێر به رێساكانی هاتوچۆ و خراپی رێگهوبانهكانهوه.