كریستیانه‌كانی دانیشتوی تلكێف، چه‌ند ساڵێكه له‌ژیانی كوله‌مه‌رگی ئاواره‌ییدا ده‌ژین و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان به‌هۆی سێ به‌ربه‌سته‌وه؛ ئه‌وانیش دۆسیه‌ی ئه‌منی، وێرانكاریی شه‌ڕ و نه‌بونی هه‌لی كار.
قه‌زای تلكێف له باكوری موسڵ، سه‌ره‌تای 2017 له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكرایه‌وه و له‌وكاته‌وه، ژماره‌یه‌كی كه‌م له دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه له پێكهاته‌ی كریستیان و زۆرینه هێشتا له ئاواره‌ییدا ماونه‌ته‌وه.
سوفيان عه‌دنان، كریستیانێكی نیشته‌جێی سه‌نته‌ری قه‌زای تلكێفه و دوای چوار ساڵ له ئاواره‌یی، له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كه‌یدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌گشتی رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره كریستیانه‌كان له ئاستێكی زۆر كه‌مدایه، مانگانه سێ تا چوار خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك".
هۆكار و به‌ربه‌ستی یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كاندا، هه‌بونی دادگای تیرۆره له سه‌نته‌ری تلكێف له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه زۆره‌ی له ده‌وروبه‌ری قه‌زاكه‌دا جێگیربون، له ئه‌نجامدا خه‌ڵك توشی دڵه‌ڕاوكێ بون.
"زياتر له 80 خانوی كریستیانی له‌سه‌نته‌ری شاره‌كه له كاتی هاتنی داعش زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌شێكیان سوتان و به‌شێكیان روخاون، به‌ڵام پێش ساڵێك به هاوكاری كه‌نیسه و رێكخراوه‌كانی زۆربه‌یان نوژهنكراونهتهوه و تائێستا پرۆژه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه"، سۆفیان عه‌دنان وای وت.
به‌وته‌ی ئه‌و هاوڵاتییه كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك، نه‌بونی هه‌لی كاره، بۆیه پێویسته حكومه‌تی عیراق و رێكخراوه‌كان كاربكه‌ن بۆ ره‌خساندنی هه‌لیكار و ئاسانكاری دابینكردنی بژێوی.
هه‌زاران خێزانی كریستیانی هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه پارێزگای نه‌ینه‌وا و له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی کاروباری کریستیانه‌کان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌كاتێكدایه ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه گله‌یی ده‌كه‌ن له كه‌می خزمه‌تگوزاریی و ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان
باسم يه‌عقوب بلو، قايمقامى قه‌زای تلكێف له پێكهاته‌ی كریستیان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره كریستیانه‌كان بۆ سه‌نته‌ری شاره‌كه زۆر لاوازه، ئه‌وه‌ش له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك؛ له‌ناوچه‌كه‌دا زۆر هێزی له‌شكری هه‌ن، ده‌توانم بڵێم تلكێف بۆته شارێكی سه‌ربازی، بۆیه خه‌ڵك زۆر ده‌ترسێت و دودڵه".
"زیندانی ده‌ستگیركراوانی تیرۆر، دادگای تیرۆری نه‌ینه‌وا و له هه‌مویان خراپتر شانه‌ی نوستوی داعش له سنوره‌كه‌دا هه‌یه، به‌مشێوه‌یه‌ش ئاواره چۆن بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه؟".
قایمقامی تلكێف وتی "شه‌قامه‌كان و خوێندگاكان و نه‌خۆشخانه و تۆڕی دابه‌شكردنی كاره‌با پێویسته نۆژه‌نبكرێنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر له‌ساڵی 2013وه تائێستا هاوكاری دارایی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقهوهبۆ ئێمه خه‌رجنه‌كراوه و چه‌ندیجار داوامانكردووه و سودی نه‌بوه".
قه‌زای تلكێف له سێ ناحیه پێكهاتون ئه‌وانیش ئه‌لقوش، وانكێ و فایده، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له پێكهاته‌ی كریستیانن، به‌دوای ئه‌واندا پێكهاته‌كانی شه‌به‌ك، ئێزیدی و موسڵمانی تێدایه.
قه‌شه شاهر نوری، لێپرسراوی كه‌نیسه‌ی قه‌لب یه‌سوع ئه‌قده‌س له تلكێف به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌شێك له‌و خێزانه كریستیانییانهی له دهۆك ده‌ژین، جێگیربون و كاریان هه‌یه بۆیه ناگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وانیتر ده‌ترسن له گه‌ڕانه‌وه‌دا دوباره روبه‌روی رفاندن و كوشتن ببنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا بارودۆخی ئه‌منی قه‌زاكه سه‌قامگیره".
ئه‌و كه‌نیسه‌یه، هاوكاری خه‌ڵكی كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه، له رێی هه‌لیكار به هه‌ماهه‌نگی دوو رێكخراوی بیانی، جگه له پاڵپشتی و به‌شداری له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه روخاوه‌كاندا.
"هه‌ركاتێك هه‌موو خانووه‌كانی تلكێف و گۆندی باتنایێ نوژه‌ن كرانه‌وه، به دڵنیایه‌وه ئاواره كریستیانه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه"، قه‌شه شاهر واده‌ڵێت.
له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له ملیۆنێك و 200 هه‌زار ئاواره هه‌یه، له‌و ژماره‌یه سه‌دا 7ی له پێكهاته‌ی كریستیانن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم.
بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، ژمارەی کرستیانەکانی عیراق، لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەسەوە بۆ 200-300 هەزار کەس کەمبۆتەوه.
عه‌بدولسه‌لام شه‌عبان موحه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای تلكێف به (كه‌ركوك ناو)ی وت "وه‌ك ئه‌نجومه‌ن هه‌ماهه‌نگیه‌كی باشمان كردووه له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كان به‌مه‌به‌ستی نوژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كانی كریستیان و ره‌خساندنی هه‌لیكار بۆ گه‌نجانی ناوچه‌كه، ده‌یان رێكخراوی بیانیش له ناوچه‌كه پڕۆژه‌یان هه‌بووه به‌تایبه‌ت بۆ كریستیانه‌كان".
پرۆژه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كانی گوندی باتنایێ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوێكی ئه‌مریكییه‌وه كاری تێده‌كرێت، بڕیاره له‌گه‌ڵ بنیاتنانی خوێندنگه و نه‌خۆشخانه، راده‌ستی خه‌ڵك بكرێته‌وه و هاندانێك ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتری ئاواره‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی تلكێف ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كانی هاوڵاتیانی كریستیان به دوو قۆناغه، له قۆناغی یه‌كه‌م سه‌نته‌ری شاری تلكێف هه‌ر له دوای نه‌مانی داعش له‌ناوچه‌كه ده‌ستپێكراوه و قۆناغی دووه‌میش ده‌وروبه‌ری تلكێف و گۆندی باتنایێ بووه كه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2019 كاركردن تێیدا ده‌ستیپێكردووه".
"له كۆی 13 هه‌زار كه‌س ته‌نیا 52 خێزانی كریستیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌نته‌ری تلكێف، به‌ڵام له تلسقۆف و باتوفا جیاوازه، زۆربه‌ی خه‌ڵك گه‌ڕاونه‌ته‌وه"، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی عه‌بدولسه‌لام، به‌شێكی په‌یوه‌ندی هه‌یه به هه‌بونی هێزی جیاوازی چه‌كدار و دۆسیه‌ی ئه‌منییه‌وه.
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 كاتێك موسڵی كۆنترۆڵكرد، سێ بژارده‌ی خستە بەردەم کرستیانەکان ئەوانیش بون بە ئیسلام، پێدانی جزیە یان جێهێشتنی ماڵەکانیان، بۆیە 136 هه‌زار كه‌سیان له‌و پارێزگایه بە ناچاری ئاوارەی هه‌رێمی كوردستان یان دەرەوەی وڵات بون.