له شاری كه‌ركوك، زیاتر له 100 خواردنگه و چێشتخانه داخراون و روبه‌ڕوی سزاكراونهتهوه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا و به‌هۆی پابهندنهبونیانهوه به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی.
له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی لیژنه‌ی ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ی تهمموز دوو خواردنگه داخراون له شاری كه‌ركوك، دوای سزادانیان به بڕه‌پاره‌یه‌ك.
دەنیز ئەنوه‌ر، بەرێوەبەری هۆبەی چاودێری تەندروستی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هەڵمەتەكانمان بەردەوامی هه‌یه و هەر رۆژێك دەرچونمان هه‌بێت بۆ چاودێری، بەدڵنیاییەوە خواردنگهیەك یا دوو خواردنگه دادەخرێن".
له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، لیژنه‌ی چاودێری ته‌ندروستی له كه‌ركوك، 100 بۆ 120 خواردنگه و چێشتخانه داخراون و سزادراون، وه‌ك ده‌نیز وتی، ئامارێكی وردی ته‌واو له‌وباره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نیه.
ئه‌و لیژنه له سه‌ره‌تای ته‌مموزی ئه‌مساڵ، خواردنگه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوای كه‌ركوك داخست، كه رۆژانه خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كرد.
به‌رێوه‌به‌ری هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی وتی "ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی ژه‌هراوی بون دوای ئه‌وه‌ی له‌و خواردنگه‌یه خواردنیان خواردووه، بۆیه له‌سه‌ر سكاڵای خه‌ڵك، سه‌ردانی خواردنگه‌كه كرا و ده‌ركه‌وت هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی جێبه‌جێنه‌كردووه".
ئه‌و خواردنگه‌یه، بۆ نزیكه‌ی یه‌ك مانگ داخراوه، له‌گه‌ڵ سزادانی به 500 هه‌زار دینار، جگه له‌ناوبردنی پێداویستیه‌كانی ئاماده‌كردنی خواردن به‌هۆی خراپبونیانهوه و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 650 كیلۆ ئایسكرێم.
23 هاوڵاتی شاری كه‌ركوك، دوای سه‌ردانی ئه‌و خواردنگه‌یه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
عامر حه‌مدی، یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی دوای سه‌ردانی خواردنگه‌كه باری ته‌ندروستی تێكچووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه چوین بۆ خواردنگه‌ی میگ میگ له ره‌حیماوا و داوای موقهبیلاتمان كرد له‌گه‌ڵ پیتزا و خوارده‌مه‌نی تر، پاشان ئایسكرێمان خوارد، به‌ڵام دوای گه‌یشتنه‌وه به ماڵه‌وه توشی سكچون و رشانه‌وه بوین".
"به په‌له گهیهندراینه نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌رمان وه‌رگرت.. نازانین به‌هۆی كام خواردنه‌وه وامان به‌سه‌رهات، به‌ڵام پێموابێت موقهبیلاتهكه بوو" ئه‌و هاوڵاتییه وای وت.
لیژنه‌ی چاودێری خواردنگه و چێشتخانه و سوپه‌رماركێته‌كانی كه‌ركوك، به سه‌رپه‌رشتی هۆبه‌ی چاودێری ته‌ندروستی و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ شاره‌وانی، رۆژانه سه‌ردانی بازاڕ و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه ده‌كه‌ن، بۆ لێكۆڵینه‌وه له پابه‌ندبون به مه‌رج و رێنماییه‌كان.