ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی شاری كه‌ركوك، له گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییدا داوای فه‌رمانێكی وزارییان كرد تا وه‌ك پۆلیس دابمه‌زرێندرێن، به‌وپێیه‌ی له دوو ساڵی رابردودا ناوه‌كانیان وه‌رگیراوه و هه‌موو رێكارهكانیشیان ته‌واو كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی تهمموز، ده‌یان گه‌نجی پێكهاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك بۆ زیاتر له كاتژمێرێك شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگایان داخست، بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان وه‌ربگیرێت و ره‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت.
شڤان شێرزاد، یەكێك لە به‌شداربوانی ناڕه‌زاییه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی دیكه‌م چوینەتە بەغداو سەرجەمی پشكنینە پزیشكیەكانمان تەواو كردووە و ناومان نێردراوە بۆ كاروباری ناوخۆ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، دواتر به‌شێك له ناوه‌كان نێردراوه بۆ هه‌واڵگری بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوا".
وتیشی "پێشتر به پاساوی دانه‌نانی وه‌زیری ناوخۆ كاره‌كانمان راگیرا و ئێستاش كه وه‌زیر دانراوه هه‌ر فه‌رمانی كارگێڕی دامه‌زراندنمان بۆ ده‌رناكرێت".
وه‌زیری ناوخۆی عیراق مانگی رابردوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی پێدرا.
قاسم سه‌لام، به‌شداربویه‌كی تری گردبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داوا دەكەین لەزوترین كاتدا فەرمانی كارگێڕیمان بۆ دەربكرێت تا داخل بەخول بین چونكه زۆرینەمان دەرچوی كۆلێژ‌و پەیمانگاكانین و بێكار ماوینەتەوە".
ئه‌و گه‌نجانه، زیاتر له هه‌زار كه‌س ده‌بن و له هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكی تێدایه، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 2017دا، داواكاریی ده‌ستبه‌كاربونیان له سلكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا پڕكردۆته‌وه و ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دوای ته‌واوكردنی رێكاره پێویسته‌كان، هێشتا بڕیاری دامه‌زراندنیان ده‌رنه‌كراوه.
"ده‌مانه‌وێت ده‌نگمان بگا به په‌رله‌مانتاران و لێپرسراوانی ئه‌منی، ئێمه‌ش باش ده‌زانیت نه‌قسی زۆر له سلكی پۆلیس هه‌یه و له 2007وه دامه‌زراندن نیه، ئیتر بۆچی كاره‌كانمان دواده‌خه‌ن" قه‌سم وای وت.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه پۆلیس، پێشتریش له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، دووجار گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا.
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت پشتیوانی بۆ داواكاری گه‌نجانی ناڕازی ده‌ربڕیووه و داوایكردووه، فرمانێكی وزاری بۆ دامه‌زراندنیان له سلكی پۆلیس ده‌ربكرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی ناوبراو.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتوه، جبوری له كاتی پێشوازی له نوێنه‌ری گه‌نجانی ناڕازی به‌پێویستی زانیوه داواكارییه‌كانیان له لایه‌ن به‌غداوه جێبه‌جێبكرێت، تا هه‌لیكار بۆ ئه‌وان بڕه‌خسێت و ببێته پاڵپشتیش بۆ پۆلیسی كه‌ركوك.
ئیداره‌ی كه‌ركوك، پێشتر و زیاد له جارێك داوای دامه‌زراندنی كردوه له ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا، به تایبه‌ت له سلكی پۆلیسدا، جگه له داواكاری به‌رده‌وامی هۆز و ناوچه‌كانی تری پارێزگاكه بۆ پێكهێنانی هێزی چه‌كداری، به‌ئامانجی به‌شداری له دابینكردنی سه‌قامگیریدا.