زیندانه‌كانی موسڵ، پڕ بون له هه‌زاران ده‌ستبه‌سه‌ر و حوكمدراو، كه زۆر به ئه‌سته‌م جێگه‌ی مانه‌وه‌یان هه‌یه و به‌پێی به‌دواداچونی لێپرسراوانی پارێزگاكه، بارودۆخه‌كه به‌ره‌و كاره‌سات ده‌ڕوات و چاوه‌ڕێن ده‌ستی هاوكاری پارێزگاكانی تریان پێبگات.
دۆسیه‌ی زیندانه‌كانی موسڵ و ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا، دوابه‌دوای راپۆرتێكی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ هات له 4ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، كه په‌رده‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین كێشه هه‌ڵماڵی و هۆشداریدا له خراپتربونی ره‌وشی زیندانییان، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌زویی فریانهكهوێت.
شیروان دوبردانی، په‌رله‌مانتاری عیراق له پشكی نه‌ینه‌وا پێیوایه ئه‌وه‌ی له راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ هاتوه، ته‌نیا به‌شێكی زۆر كه‌مه له‌و كاره‌ساته‌ی له زیندانییه‌كاندا هه‌یه، كه شه‌ش هه‌زار له ده‌ستبه‌سه‌ركراو، ده‌ستگیركراو و حوكمدراویان تێدایه.
دوبردانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای سه‌ردانی مه‌یدانی و به‌دواداچون بۆ زیندانه‌كانی موسڵ ئاشكرایكرد، یه‌كێكی تر له كێشه‌كانی زیندانییه‌كان، نه‌بونی شوێنی تایبه‌ته به ژنان و نه‌وجه‌وانان، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 220 ژن كه 49 كه‌سیان حوكمدراون له هه‌مان ئه‌و زیندانانه‌دا ماونه‌ته‌وه، جگه له هه‌زار و 50 نه‌وجه‌وان كه 244 له‌وانه حوكمدراون.
ئه‌وانه به‌ندكراون له زیندان، بێگومان شوێنیان وه‌كو ماڵ و هۆتێل نیه، له‌وانه‌یه خواردنیان كه‌مبێت یان گه‌رمایان بێت
به‌شێكی زۆر له‌و قه‌ره‌باڵغییه‌ی دروستبووه، به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه، به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی زیندانییانی حوكمدراوهوهیه له‌لایه‌ن به‌غداوه، بۆیه پێویسته گرتوخانه‌یه‌كی چاكسازی نوێ بنیاتبنرێت بۆ حوكمدراون، كه ژماره‌یان ده‌گاته دوو هه‌زار و 500 كه‌س.
هیومان رایتس وۆچ له راپۆرته‌كه‌یدا باسی بەندینخانەکانی تلکێف، ته‌سفیراتی فەیسەڵییەی كردووه، كه توانای راگرتنی دوو هەزار و 500 کەسیان هەیە، بەڵام لەئێستادا نزیکەی چوار هەزار و 500 کەسیان لەخۆگرتووە، کە هه‌زار و 300 کەسیان دادگا حوكمی داون و سزایان بۆ دیاریکراوە و پێویست بوو بۆ بەندیخانەکانی بەغدا بگوازرێنەوە.
به‌ره‌كات شه‌مۆ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا تێبینی له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه هه‌یه و پێیوایه به‌شێك له زانیارییه‌كان راست نیه، ئه‌وه‌شی بۆ (كه‌ركوك ناو) رونكرده‌وه "راسته شوێنی به‌ندكراوه‌كان ته‌سكه به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نیه كه وه‌سفیان كردووه".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌وانه به‌ندكراون له زیندان، بێگومان شوێنیان وه‌كو ماڵ و هۆتێل نیه، له‌وانه‌یه خواردنیان كه‌مبێت یان گه‌رمایان بێت، به‌ڵام كارمه‌ندانی به‌ندكراوه‌كان ئه‌وه‌ی له‌توانایاندا بێت بۆیان جێبه‌جێكردون".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا باسی له ره‌وانه‌كردنی 500 به‌ندكراو كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان، به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له گرتوخانه‌كانی تلكێف و فه‌یسه‌ڵییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێویستی زانی ژماره‌یه‌كی تر له حوكمدراوان بنێردرێنه چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عیراق.
راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ، كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی نه‌ینه‌وا و عیراق لێكهوتهوه، ده‌ستبه‌جێ چه‌ندین لیژنه‌ی به‌دواداچون پێكهێنرا.
سه‌یدۆ چه‌تۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دوای سه‌ردانی مه‌یدانی زیندانه‌كانی موسڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له حكومه‌تی عیراق كرد گرتوخانه‌ی تر بنیاتبنرێت، تا ره‌وشی زیندانیه حوكمدراوهكان باشتر بكرێن.
جگه له ده‌ستخۆشی بۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی 500 زیندانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، داوایكرد له پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاستیش سه‌دا 50ی زیندانیانی موسڵ وه‌ربگیرێن.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له گرتوخانه‌ی تلكێف دوو هه‌زار و 493 زیندانی هه‌یه، له فهیسهڵییهش هه‌زار و 49 زیندانی، بێجگه له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان كه هێشتا له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردندان.
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، رێككه‌وتون له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون، به‌ئامانجی تاوتوێكردنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی عیراق.
ته‌واوی زیندانیه‌كان به فه‌رمان و بڕیاری دادوه‌ری و دادگاكان راگیراون به‌پێی یاسا
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ ره‌تده‌كاته‌وه و جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه، ته‌واوی زیندانیه‌كان به فه‌رمان و بڕیاری دادوه‌ری و دادگاكان راگیراون به‌پێی یاسا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه هۆڵی زیندانییه‌كان، فێنككه‌ره‌وه‌ی تێدایه و هه‌موو پێداویستییه‌كانی مرۆییان هه‌یه، جگه له چاودێری ته‌ندروستی و دابینكردنی خواردنی جیاواز و باش به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داد كراوه.
پێشتر و له تشرینی دوه‌می 2018دا، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا هۆشداریدا له هێواشی به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی چه‌كدارانی داعش و زۆربونی ده‌ستگیركراوان له زیندانه‌كاندا، بۆیه داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد گرتوخانه‌ی تر دروستبكات.
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014هو له‌شه‌و و رۆژێكدا زۆرینه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وای كۆنترۆڵكرد و دواتر بۆ ژماره‌یه‌ك پارێزگای تری عیراق په‌لیهاویشت، دوای نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌شه‌ڕ حكومه‌تی ناوه‌ندی كۆتاییهێنانی داعشی له ته‌واوی وڵات‌دا راگه‌یاند و هه‌زاران چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه و لایه‌نگرانیشیان به تایبه‌ت له نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركران و روبه‌ڕوی دادگا كرانه‌وه.