ده‌رچوانی ئه‌ندازیاری سوته‌مه‌نی و وزه له كه‌ركوك، ناڕه‌زییان ده‌ربڕی دژی نه‌بونی هه‌لی دامه‌زراندن و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی له نزیكه‌ی 12 ساڵی رابردودا ته‌نیا 12 كه‌سیان بڕیاری دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ی تهمموز له كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك له ده‌رچوانی به‌شی ئه‌ندازیاری سوته‌مه‌نی و وزه له كۆلێژی ته‌كنیكی گردبونه‌وه، بۆ گه‌یاندنی داواكاری دامه‌زراندن.
دینە تاهیر، ده‌رچوانی ئه‌و به‌شه و به‌شداربوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لە ساڵی 2008وه دامەزراندن بۆ بەشەكەی ئێمە راگیراوه، له‌كاتێكدا ئەو بەشەی ئێمە تەنیا لە هەردوو پارێزگای كەركوك و بەسره هەیە، بۆیه داواكارین وه‌ك به‌شه‌كانی دیكه ئێمه‌ش دابمه‌زرێندرێین".
ده‌رچوانی به‌شداربوی گردبونه‌وه‌كه، به نوێنه‌رایه‌تی 366 كه‌س چونه به‌رده‌م نوسینگەی بەرێوەبەرایه‌تی كۆمپانیایی نەوتی باكور لە گەڕەكی عەرەفەی شاری كه‌ركوك، دواتر نوێنه‌ریان له‌گه‌ڵ لێپرسراوێكی كۆمپانیاكه‌دا كۆبۆوه.
كۆمپانیای نه‌وتی باكور، به‌ڵێنیان به ده‌رچوانی ناڕازی داوه رێژه‌ی دامه‌زراندنه‌كه زیاتر بكه‌ن، له‌رێی به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌یان بۆ به‌غدا.
نادیە سەڵاح، به‌شداربوی گردبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "من لە گەڵ دوو كەسی دیكە بە نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران له‌گەڵ بریكاری بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی باكور كۆبوینەوە و داواكاریەكانمان ڕادەست كرد بۆ زیادكردنی رێژه‌ی دامه‌زراندن".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، له‌مساڵدا بڕیاریداوه به دامه‌زراندنی ته‌نیا 12 كه‌س له ده‌رچوانی به‌شی سوته‌مه‌نی و وزه‌ی كۆلێژی ته‌كنیكی كه‌ركوك.
نادیه وتی "جارێكی‌تر كۆمەڵێك بەڵێنیان به ئێمه داوه تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێبكه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێنه‌كرێت ئه‌وا بەردەوام دەبین لە مانگرتن و گردبونەوە".
به‌شی سوته‌مه‌نی و وزه له كۆلێژی ته‌كنیكی كه‌ركوك، له ساڵی 1998دا دامه‌زراوه، به ئامانجی دابینكردنی شاره‌زا و ده‌ستی كار بۆ كه‌رتی وزه له شاره‌كه و عیراق به گشتی.
رێبین قاسم، ده‌رچوی ئه‌و به‌شه‌یه و ده‌ڵێت بۆ دوه‌مجاره بۆ هه‌مان داواكاری گردبونه‌ته‌وه، له یه‌كه‌م ناڕه‌زاییشدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنیان پێدراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان جێبه‌جێبكرێت.
"ئه‌گه‌ر بەڵێنەكانیان نەبەنە سەر ئەوا بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان" ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی رێبین قاسم، كه ئێستا به‌شێكی زۆر له ده‌رچوانی به‌شه‌كه‌یان، كه له هه‌موو پێكهاته‌كانی تێدایه، به‌هۆی دانه‌مه‌زراندنه‌وه سه‌رقاڵی كرێكاری و كاری دیكه‌ن.