حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌ستی داعشی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كرد، كه پێشتر به‌سه‌ریاندا دابه‌شنه‌كراوه و به‌شێكیشیان له ئێستادا، بڕیاره به‌سه‌ر یه‌كه‌وه موچه‌ی 30 مانگ وه‌ربگرن.
موچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران، چوارشه‌ممه 10ی تهمموز گه‌یشتۆته بانكی رافده‌ین له كه‌ركوك، دوابه‌دوای ره‌زامه‌ندی ئاسایشی نیشتمانی عیراق.
حەسان حەمەد جبوری، سەرۆكی لقی كه‌ركوكی سەندیكای مامۆستایانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ناردنی موچه‌كه دوای هەوڵ و ماندوبونێكی زۆر هات لەگەڵ ئاسایشی نیشتیمانی بەغدا، به ئامانجی پشكنینێكی ورد بۆ دۆسیه‌كانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوچە گەرمەكان و ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بون، وەك حەویجە، ریاز، رەشاد، تازە، عەباسی و داقوق".
ئاسایشی نیشتمانی عیراق، لێكۆڵینه‌وه و وردبینی له ناوی هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ده‌كات له نێویاندا مامۆستا و فه‌رمانبه‌ران، هه‌ركه‌سێك له‌و سه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كه‌وه نه‌بوبێت ئه‌وا ره‌زامه‌ندی ئاسایشی پێده‌درێت بۆ ده‌ستبه‌كاربونه‌وه و نیشته‌جێبون.
"چه‌كی موچه‌كه گەیشتۆته بانكی رافدین لقی نور و پاشان ئاڕاستەی بانكی رەشید كراوە، ئێستا تەنیا كاری رۆتینی ماوە، 15 تەمموز موچەی قوتابخانە دواناوەندیهكان دابەشدەكرێت، رۆژانی 16 و 17ی هه‌مان مانگیش چەكی موچەی قوتابخانە سەرەتاییه‌كان خه‌رجده‌كرێت".
حه‌سان جبوری ده‌ڵێت تا كۆتایی 2014 موچه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش ره‌وانه‌ی په‌روه‌رده ده‌كرا، تا به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگه‌كه‌یان به‌ده‌ستیان بگات، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تای 2015وه ناردنی موچه‌كه راگیرا‌و و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه پاشه‌كه‌وت كرا.
چه‌كدارانی داعش، له حوزه‌یرانی 2014دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه (55كم باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك) و چوار ناحیهیدا، له تشرینی یه‌كه‌می 2017دا ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرانه‌وه.
سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای مامۆستایان وتی "ئه‌و موچه پاشهكهوتكراوهی نێردراوه موچه‌ی نزیكه‌ی 30 مانگ ده‌بێت و به‌سه‌ر یه‌كه‌وه پێیانده‌درێت، له قۆناغی یەكەمدا دوو هه‌زار و 800 مامۆستا و فەرمانبەر ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و موچه پاشهكهوتكراوهكهیان وه‌رده‌گرن".
به‌شێك له مامۆستایان، كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 189 كه‌س، هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌لایه‌ن ئاسایشی نیشتمانییه‌وه و بڕیاره له قۆناغی دوه‌مدا، موچه پاشهكهوتكراوهكهیان به‌سه‌ردا دابه‌شبكرێت.
له سنوری قه‌زای حه‌ویجه، زیاتر له 500 خوێندنگه هه‌یه، كه هه‌زاران خوێندكاری تێدابون و زۆرینه‌یان ئاواره‌بون، تا بڕیاری په‌روه‌رده بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و خوێندنگانه له ساڵی 2018دا.
حه‌سان جبوری ده‌ڵێت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بەشێك لە ناوی مامۆستا و فەرمانبەر و نوسەری قوتابخانەكان ڕەوانەی بەغدا نەكراون، تا وردبینی تێدا بكرێت، چونكه "به‌شێكیان پەیوەندییان به داعشه‌وه هه‌بووه یان كوژراون یاخود له زیندانه‌كاندان به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جیاوازه‌وه به‌شێكیشیان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵاتون".