زۆرینه‌ی خوێندكارانی شه‌شی ئاماده‌یی له كه‌ركوك، به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی فیزیایان نه‌كرد و هۆڵه‌كانیان به‌جێهێشت، دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌درا ئامێری حاسیبە به‌كاربهێنن له وەڵامدانەوەی پرسیارەكاندا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ی تهمموز، ژماره‌یه‌ك زۆر له خوێندكاران هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌یان به‌جێهێشت و ناڕه‌زاییان ده‌بڕی به‌هۆی رێگری له به‌كارهێنانی حاسبه، ئه‌وه‌ش له كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی فیزیادا.
دلۆڤان مەجید، خوێندكاری به‌شی زانستی شه‌شی ئاماده‌یی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لە كۆمەڵەی سەیادە تاقیكردنەوە ئەنجام دەدەین، لە نێو ئەو هۆڵەی ئێمه له كۆی 60 قوتابی 48یان هۆڵه‌كه‌ی به‌جێهێشت".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش، له تاقیكردنه‌وه‌ی وانه‌ی كیمیا، به‌هه‌مان هۆكار ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكار بایكۆتی تاقیكردنه‌وه‌یان كرد.
كێشەكە بەهۆی ئەوەوەیە، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رێگەیداوە بە بەكارهێنانی حاسیبە لە وەڵامدانەوەی تاقیكردنەوەكانی ئەو وانەیە، بەڵام وەزارەتی پەروەردەی عیراق قەدەغەی كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە خوێندنی كوردی لە كەركوك لەسەر پڕۆگرامی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمە.
پەروین فاتیح، بەڕێوەبەرى سەرپەرشتیارى گشتى خوێندنى کوردى، كە پابەندبووە بە بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردەی عیراقەوە، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نوسراوی فەرمیمان كردوە بۆ لیژنەی باڵای تاقیكردنەوەكان بەڵام ئەوان به زاره‌كی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێدراو نیه حاسیبه به‌كاربهێندرێت له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ر له دابه‌شكردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه په‌یوه‌ندی به بریكاری وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراقه‌وه كردووه، سه‌رباری چه‌ندین هه‌وڵی تر، به‌ڵام سورن له‌سه‌ر رێگری له به‌كارهێنانی حاسیبه.
"ماوەی چوار ساڵە ئەم كێشەیە هەیە لە خوێندنی كوردی" په‌روین فاتیح وای وت.
بەپێی بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردەی عیراق بردنە ژورەوەی ئامێری حاسیبە بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بە قۆپییە ئەژماردەكرێت، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو وانەی كیمیا و فیزیا رێگەپێدراوە.
محه‌مەد ئەیاد، سەرپەرشتیاری خوێندكارانی ناڕازی بە (كه‌ركوك ناو)ی وت "چاوه‌ڕوانی ئەوە بوین كێشهكەمان چارەسەر بكرێت بەڵام نەكرا،.. بۆیه ئەمرۆ ژمارەیەكی زۆر له خوێندكار هۆڵەكانی تاقیكردنەوەیان جێهێشت، ته‌نیا له‌و هۆڵه‌ی ئێمه له 30 خوێندكار 18یان چونه ده‌ره‌وه".
ئه‌و خوێندكارانهیشی له تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌شداربون، به‌شێكیان به ناچاری و له‌به‌ر ئه‌وه بووه ساڵێكی خوێندنیان نه‌فه‌وتێت، بۆیه داوای پێداچونه‌وه به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د ئه‌یاد ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا به‌شداربون، به‌وته‌ی خۆیان، نمره‌ی 50 له 100 به‌ده‌ستبهێنن باشه، چونكه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی هه‌ردوو وانه‌ی كیمیا و فیزیا پێویستی به حاسیبه هه‌یه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه له‌م هه‌فته‌یه‌دا گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ن له به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك.
بۆ ئەمساڵی خوێندن، چوار هەزار و 248 خوێندكاری شەشەمی ئامادەیی بەشداریی تاقیكردنەوەكان دەكەن، بەڵام پەروین رەتیكردەوە ژمارەی ئەو خوێندكارانە ئاشكرابكات كە هۆڵی تاقیكردنەوەی وانەی كیمیایان جێهێشتووە.