به درێژایی سه‌دان مه‌تر، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل بۆ چه‌ند كاتژمێرێك راده‌وه‌ستن تا 40 لیتر به‌نزین وه‌ربگرن، ئه‌وه‌ی ترسی خه‌ڵكی زیاتر كردووه، قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و هیچ چاره‌سه‌رێكیش دیارنیه.
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه قه‌یرانی به‌نزین روی له موسڵ كردووه، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) به‌نزینخانه حكومییه‌كان جمه‌یان دێت، له هه‌ندێك شوێن جگه له ئۆتۆمبێل، له‌رێی به‌رمیل و جلیكانهشهوه خه‌ڵك هه‌وڵی وه‌رگرتنی به‌نزین ده‌ده‌ن.
شاكر عه‌بد، هاوڵاتیه‌كی دانیشتوی موسڵه و ده‌ڵێت رۆژانه بۆ چه‌ندین كاتژمێر ناچاره له سه‌ره‌یه‌كی دورودرێژی وه‌رگرتنی به‌نزیندا بوه‌ستێت، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌م قه‌یرانه به‌رده‌وام دوباره ده‌بێته‌وه له موسڵ.. ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكییه سیاسییه‌كانه‌وه‌یه كه قه‌یرانی جیاواز دروستده‌كات".
لقی نه‌ینه‌وای كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، له 9ی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه دابه‌شكردنی به‌نزینی له به‌نزینخانه حكومییه‌كاندا كرد به سیسته‌می تاك و جوت، واته ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كۆتا ژماره‌یان تاك یان كۆیه هه‌ر یه‌كه‌و له رۆژێكی جیاوازدا به‌نزین وه‌رده‌گرن.
یه‌كێكی تر له چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه، بڕیاره له سه‌ره‌تای ئه‌یلولدا بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌ویش دابه‌شكردنی به‌نزینه به‌پێی كۆبۆن، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمپانیاكه.
سه‌یف موراد، دانیشتوی شاری موسڵ، پێیوایه ئه‌و رێكارانه‌ی كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان دایناوه، له نێویاندا دابه‌شكردنی به‌نزین به سیسته‌می تاك و جوت "ته‌نیا هه‌ڵاتنه و ده‌سته‌وه‌ستانه له‌به‌رده‌م دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ردا".
به‌شه به‌نزینی پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتی، زیاتر له ملیۆنێك لیتره و به‌شێكی له پاڵاوگه‌ی موسڵه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، كه هه‌ر لیترێكی به 430 دینار ده‌درێته شۆفێر، له كاتێكدا له به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كاندا لیترێك به 750 دیناری عیراقیه.
سه‌یف موراد سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا له نه‌بونی به‌نزین له وێستگه حكومیه‌كاندا، چونكه له بازاڕی ره‌ش و به نرخی زیاتر، به‌نزینی زۆر هه‌یه.
ئه‌و هاوڵاتییه پێشیوایه قه‌یرانه‌كه كێشه بۆ په‌یوه‌ندی و متمانه‌ی هاوڵاتیان دروستده‌كات به حكومه‌ته‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی گشتی له شاره‌كه‌دا جێده‌هێڵێت.
لێپرسراوانی كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان، كه به‌رپرسن له دابینكردن و دابه‌شكردنی به‌نزین، ئاماده‌نین هیچ لێدوانێك بۆ راگه‌یاندنه‌كان بده‌ن له نێویاندا (كه‌ركوك ناو)، له سه‌روو هه‌مویانه‌وه به‌رێوه‌به‌ری لقی نه‌ینه‌وای ئه‌و كۆمپانیایه، جگه له‌وه‌ش رێناده‌ن وێنه یان ڤیدیۆی وێستگه‌كان بگیرێت.
له سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه‌دا، راگه‌یاندنی كۆمپانیای به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك ره‌تیكرده‌وه هیچ قه‌یرانێك بونی هه‌بێت و ئه‌و هه‌واڵه‌ی به ده‌نگۆی كه‌سانێك ناوبرد كه به‌وته‌ی ئه‌وان هه‌وڵی چاندنی پڕوپاگه‌نده‌ی ئامانجدار ده‌ده‌ن.