عه‌مار عه‌زیز
دوو مەدەنی لە كەمپی ئاوارەكانی مەخمور برینداربون، ئەوەش بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە درەنگانێكی شەوی رابردوو.
بۆردومانەكە كاتژمێر 12ەو 10 خولەكی شەوی 18ی تەمموز كرایە سەر دەوروبەری كەمپی ئاوارەكانی مەخمور.
پۆلات بۆزان، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی که‌مپی مه‌خمور به (که‌رکوک ناو)ی وت "فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا ده‌وروبه‌ری که‌مپی مه‌خموریان بۆردومان کرد، له هه‌ندێک شوێن به‌دوری یه‌ک کێلومه‌تر لە كەمپەكەوە، بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی مەدەنی كەمپەكە برینداربون".
ئەو كەمپە، دوو دەیەیە 11 هەزار ئاوارەی باكوری كوردستان (كوردستانی توركیا)ی لێ نیشتەجێن و لەماوەی دوو ساڵدا ئەوە سێیەمجارە توركیا بۆردومانی كەمپەكە یان دەوروبەری دەكات.
لە مانگی كانونی یەكەمی 2017 بەهۆی بۆردومانی توركیاوە، پێنج هاوڵاتی مەدەنی كوژران، كانونی یەكەمی 2018ەش چوار ژنی یەك خێزان بەهەمان شێوە كوژران.
پۆلات بە (كەركوك ناو)ی وت "ئەمجارە بۆ ماوەی 20 خوله‌ک لە ده‌وروبه‌ری که‌مپه‌که دەسوڕانه‌وه و دووجار و هه‌ر جارەو سێ روکێتیان له ده‌وروبه‌ری که‌مپه‌که داوە".
ئەو دوو كەسەی برینداربون، یەكێكیان 17 ساڵ و ئەوەی تر 19 ساڵە، لەئێستادا ره‌وشی ته‌ندروستیان جێگیره.
"داوا له هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین هه‌ڵوێستیان هه‌بیت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه و چیتر قبوڵنه‌که‌ن تورکیا سه‌روه‌ری خاکی هه‌رێمی کوردستان تێکبدات"، پۆڵات وایوت.