بەرەی عەرەبی یەكگرتوو، داوادەكات ئیدارەی كەركوك دادپەروەر بێت لە نێوان نەتەوەكان و جیاوازی نەكات لە نێوان عەشیرەتەكانی عوبەیدی، جبوری و عەشیرتكانی تر، كە پێكهێنەری سەرەكی نەتەوەی عەرەبن لە پارێزگاكە. لەگەڵئەوەشدا دەیانەوێت ببنە مەرجەع بۆ ئەو پێكهاتەیە.
ئەو هەڵوێستەی بەرەی عەرەبی یەكگرتوو – لە كۆمەڵێك حزب و عەشیرەتی پارێزگاكە پێكهاتووە-، لە كۆنگرەیەكی بەرەكەدا هات كە دووشەممە 22ی تەمموز لە كەركوك بەڕێوەچوو.
وه‌سفى عاسى، سه‌رۆکى به‌ره‌ى عه‌ره‌بى یه‌کگرتوو، لە وتارێكیدا وتی "له ماوه‌ى 15 ساڵى رابردودا تاوانى زۆر به‌رامبه‌ر به شارى که‌رکوک کراوە، كهمپهکان پڕکران له ژنان، به‌ته‌مه‌نه‌کان و خێزانه‌کانمان... بەوەشەوە نه‌وه‌ستان و بڕیارى ریفراندۆم و به‌رزکردنه‌وه‌ى ئاڵای کوردستان درا له‌لایه‌ن حزبه کوردستانییه‌کان و کار بۆ پارچه پارچه‌کردنى شاره‌که درا".
رەخنەشی لە نەتەوەی عەرەب گرت، بەوەی یەكگرتوو نین، لەكاتێكدا توركمان لەژێر چەتری بەرەیەكی هاوبەشدا كۆبونەتەوە و حزبە كوردییەكانیش تاڕادەیەك یەكگرتوو ترن، وەك وەسفی عاسی وتی.
ئەو زیاتر وتی "پێویسته ئێمه یه‌کگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نوسى شاره‌که به هه‌ڵواسراوى نه‌مێنێته‌وه، ئەگەرنا دهگەڕێینەوە بۆ سهردەمى 15 ساڵ بەر لەئێستا".
پێویسته ئێمه یه‌کگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نوسى شاره‌که به هه‌ڵواسراوى نه‌مێنێته‌وه
وەسف عاسی، داوای لە ئیداره‌ى که‌رکوک كرد، کار بۆ تەواوی نه‌ته‌وه‌کان بکات به‌بێ جیاوازیى و دادپه‌روه‌رى پەیڕەو بكات، له‌گه‌ڵ جیاوازینەكردن لە نێوان عەشیرەتەكانی عوبەیدی، جبور و عەشیرەتەكانی تر.
به‌ره‌ى عه‌ره‌بى یه‌کگرتوو ئەمساڵ لە ژمارەیەك حزب و كەسایەتیی و عەشیرەت راگەیەنرا لەپێناو یەكگرتوی ئەو پێكهاتەیە لە كەركوك.
محەمه‌د ساڵح رهیاشى، وته‌بێژى به‌ره‌ى عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو لە كۆنگرەكەدا، وتی "ئامانج له پێکهێنانى ئه‌م به‌ره‌یه بۆ چه‌ند خاڵێک ده‌گه‌ڕێته‌وه: یه‌کڕیزى نێو ماڵى نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب له که‌رکوك، هه‌روه‌ها به‌رگریکردن له نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب و تەواوی نه‌ته‌وه‌کانى دیکه‌ى شاره‌که، لەگەڵ هاوسه‌نگى له نێوانیان".
وتیشی "مەبەستمان پاراستنى ئاشتیی و پێکه‌وه‌ژیان و ئاسایشى شارهکهیە".
ئەو جەختیكردەوە "ئێمه‌ى عه‌ره‌ب له‌کاتى ههڵبژاردنەكان پهرتهوازهبوین، ئه‌وه‌ى ئێستا رامانگەیاندووە، چادرگەیهکه بۆ كۆكردنەوەی تەواوی عەرەب له سێبه‌رى خۆیدا و ده‌مانه‌وێت ببینە مه‌رجه‌عییه‌تێک بۆ هەموو پارتە عەرەبییەكانی كەركوك".