هه‌ردوو به‌ره‌ی توركمانی و عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق به مردوو داده‌نێن و پێیانوایه شكستیهێناوه له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه‌كانی جێناكۆك، ئه‌وه‌ش دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی كارابونی ئه‌و مادده‌یه‌وه.
دادگای باڵای فیدراڵی له به‌یاننامه‌یه‌كدا 30ی تهمموز بڵاویكرده‌وه، مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق هێشتا كارایهوه و به‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه تا جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه و رێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ناوچه‌كانی جێناكۆك، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای داواكارییه‌كی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هات له دادگا بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده ده‌ستورییه.
به‌ره‌ی توركمانی سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی دادگای فیدراڵی نیشانداوه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختیكردۆته‌وه، ئه‌و مادده‌یه ته‌نیا خزمه‌ت به پێكهاته‌یه‌ك ده‌كات و لای ئه‌وان هه‌ر جێی ره‌زامه‌ندی نییه.
"ئه‌و مادده‌یه به درێژایی 14 ساڵی رابردوو شكستیهێناوه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه بۆ دۆسیه‌ی كه‌ركوك"، به‌ره‌ی توركمانی ده‌ڵێت "مادده‌ی 140 دان به ده‌ستوریی بونیدا بنرێت یان نا ئه‌وه چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی كه‌ركوك ناكات".
هه‌روه‌ها پێشیانوایه دۆسیه‌ی كه‌ركوك كلیلی یه‌كگرتویی عیراقه و ناكرێت به‌و رێكارانه چاره‌سه‌ر بكرێت كه مادده‌ی 140 دایناوه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر ته‌وافوقه له نێوان پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌دا.
به‌پێی ده‌ستوری عیراق کە لەسەرەتای ساڵی 2005دا زۆرینەی دەنگدەرانی عیراق بەبەڵێ پەسەندیان کردووە، پێویستە چارەنووسی ناوچەكانی جێناکۆک دوای هەر سێ قۆناغی ئاساییکردنەوە، سەرژمێری و دواتر ڕاپرسی بڕیاریان لەبارەوە بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی مادده‌ی 140 كه وادەی جێبەجێکردنەکەی تا کۆتایی ساڵی 2007 دیاریکراوە له ده‌ستوردا.
ئەو ماددە دەستوورییە، پشتی بەستووە بەجێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ماددەی 58ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنەوە، کە لەمانگی 3ی ساڵی 2004دا دەرکراوە و لەسێ بڕگەی سەرەکی پێکدێت.
به‌ره‌ی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی له كه‌ركوك، دوابه‌دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی بڵاوكرده‌وه و جگه له تۆمه‌تباركردنی دادگا به‌وه‌ی له‌ژێر فشار و كاریگه‌ری لایهنێكدایه، جه‌ختی له‌وه‌شكردۆته‌وه "مادده‌ی 140 مادده‌یه‌كی ده‌ستوری مردووه به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی راسپاردوه تا كاتێكی دیاریكراو كه 31/12/2007ـه كار به‌و مادده‌یه بكه‌ن".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌یان له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق هه‌یه و پێیانوایه سوره له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی ئه‌و ئامانجانه‌ی له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تر به‌دیهاتون دوای پلانی سه‌پاندنی یاسا. (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017)
به‌ره‌ی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی به‌رپرسیارێتی "تێكچونی بارودۆخی كه‌ركوك" ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكومه‌تی عیراق و سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لاوازی حكومه‌ته‌وه له‌به‌رانبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كانی جێناكۆك بۆ به‌ر له سه‌پاندنی یاسا، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی.
ناوچەكانی جێناکۆک، دەستەواژەیەکی دەستوورییە و بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە باری سیاسی و ئیداری پارێزگای کەرکوک و ئەو ناوچانەی بەهۆی سیاسەتەکانی حکومەتی عیراق (١٩٦٨- ٢٠٠٣) لەڕوی ئیداری و باری دیموگرافییەوە گۆڕانکارییان تێداکراوە.